Kurdistan Press - چەند بریاێک لە حکومەتەوە بۆ ھاوڵاتیان چەند بریاێک لە حکومەتەوە بۆ ھاوڵاتیان | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

چەند بریاێک لە حکومەتەوە بۆ ھاوڵاتیان

بەڕێوەبەرایەتیی تێبینەرایەتیی باجی ئۆتۆمبێل لە هەولێر، لە نێو بەڕێوەبەرایەتیی گشیتی هاتوچۆی هەولێر کرایەوە، كه‌ كارئاسانی بۆ هاووڵاتیان دەکات لە یەک شوێن مامەڵەی ئۆتۆمبێلەکانیان دەکەن، بڕیارە هەفتەی داهاتووش لە سلێمانی و دهۆک و شوێنەکانی دیکەش بکرێتەوە.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 24/1/2024، دکتۆر کەمال وەرتی، بەڕێوەبەری گشتیی باجی هەرێمی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: كردنه‌وه‌ی بەڕێوەبەرایەتیی تێبینەرایەتیی باجی ئۆتۆمبێل لە هەولێر، لە چوارچێوەی ئەو چاکسازییانەیە، كه‌ کابینەی نۆیەم پێشکەشی هاووڵاتیانی دەکات، ئەم بەڕێوەبەرایه‌تییە رۆتینات کەم دەکاتەوە، کاتیش بۆ هاووڵاتیان دەگەڕێنێتەوە، کە کاروبارەکانی بە ئەلیکترونی کراون.

لەبارەی رێنوێنییه‌ نوێیەکانی باجی ئۆتۆمبێله‌وه‌، گوتی: چه‌ند بڕیارێك لە بەرژەوەندیی هاووڵاتیان دراوە، بە جۆرێک هەر کەس چەند ئۆتۆمبێلی بە ناو بێت، باجی تەنیا ئەو ئۆتۆمبێلە دەدات، کە پاکتاوی باجی بۆ دەکات، لە کاتێکدا پێشتر ئەگەر هاووڵاتییەک چەند ئۆتۆمبیلێکی بارهەڵگری بەناو بوایه‌، باجی زیاتری لێ وەر دەگیرا، چەند ئۆتۆمبێل زیاتری بە ناو بوایە، باجی زیاتری دەدا.

لەبارەی ئەو هاووڵاتییانەی کە پێشتر بۆ بڕەپارەیەک ئۆتۆمبیلی خه‌ڵكی عەرەبیان بە ناوی خۆیان دەکرد، باجیان لێ وەردەگیرا، ئێستا بریار دراوە هیچ باجێکیان لێ وەرنەگرن.

لەبارەی ئەو هاووڵاتیەشی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری پارێزگاکەی دیکەی بە ناوی خۆی كردبوو، دانیشتووی پارێزگاکەی دیکەیە، دەبوو لە پارێزگاکەی خۆی پاکتاوی باجی بکردایە، دواتر کارەکانیان بۆ دەکرد، بەڵام ئیستا دەتوانێت تابلۆی ئۆتۆمبیلەکەی کام پارێزگایە لەوی پاکتاوی باج بکات و پشتگیریی دەدرێتی، کە کارەکانی بۆ تەواو بکەن.

لەبارەی ئەو ئۆتۆمبیلە بارهەڵگرانەی خوار مۆدێل 2003 بڕیار درا، باجیان لێ وەرنەگیرێت.

بەرێوەبەری گشتیی باجەکان گوتیشی: هەفتەی داهاتوو، تێبینەرایەتیی باجی سلێمانی و دواتر دهۆکیش دەکرێتەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه