Kurdistan Press - بانكی ناوەندی دەستی بە رێوشوێنەكان كرد بانكی ناوەندی دەستی بە رێوشوێنەكان كرد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بانكی ناوەندی دەستی بە رێوشوێنەكان كرد

دوای ئەوەی دوێنێ دووشەم وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریكا كۆمپانیای "فلای بەغداد" و بەڕێوەبەرە جێبەجێكارەكەی خستە ناو لیستی سزاكانییەوە، ئەمڕۆ بانكی ناوەندیی عێراق دەستی بە بلۆككردنی حیساباتی كۆمپانیاكە لە سێ بانكی سەرەكی كرد، ئەوەش وەك وەڵامدانەوەیەك بۆ سزاكانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریكا.

لای خۆیەوە كۆمپانیای "فلای بەغداد"، رای گەیاند كە بەهۆی سزاكانی ئەمەریكاوە، ژمارەیەك گەشتی بۆ چەند وڵاتێك هەڵوەشاندووەتەوە، لەوانە بۆ دوبەی و بەیرووت و ئیستەنبووڵ، كۆمپانیاكە لە بەیاننامەیەك رای گەیاند كە وەستانی ئەو گەشتانەی بۆ ماوەی سێ رۆژە، واتە ئەمڕۆ و سبەی و پێنجشەمی داهاتوو، گەشتەكانیش بریتین لە (بەغدا ئیستەنبووڵ بەغدا)، (بەغدا سەبیحە بەغدا)، (هەولێر ئیستەنبووڵ هەولێر)، (بەغدا بەیرووت بەغدا)، (بەغدا دوبەی بەغدا). 

دوێنێ وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریكا كۆمپانیای "فلای بەغداد" و بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیاكەی خستە ناو لیستی سزاكانیەوە، ئەوەش بەهۆی پاڵپشتییان لە چالاكییەكانی فەیلەقی قودسی ئێران و میلیشیا شیعەكان، كە هێرش دەكەنە سەر بنكە سەربازییەكانی ئەمەریكا لە عێراق و سووریا، واشنتن كۆمپانیاكەی بە گواستنەوەی چەكداری میلیشیاكان و مووشەك و چەك تەقەمەنی لە عێراقەوە بۆ سووریا تۆمەتبار كرد.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه