Kurdistan Press - کاتى ھەناردەکردنەکردنەوەى نەوتى ھەرێمی کوردستان ڕاگەیاندرا کاتى ھەناردەکردنەکردنەوەى نەوتى ھەرێمی کوردستان ڕاگەیاندرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کاتى ھەناردەکردنەکردنەوەى نەوتى ھەرێمی کوردستان ڕاگەیاندرا

ئەندامێکی  لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق گوتی: حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق و کۆمپانیاکانی نەوت لە ھەرێم پێکەوە دانیشتوون و ڕێککەوتنکراوە بۆ دەستپێکردنەوەی نەوتی ھەرێمی کوردستان و تەنیا ماوە یاسای بودجە ھەموار بکرێتەوە و ھەناردەکردنەکە دەستپێبکاتەوە، چونکە تەنیا یەک بەرست لەبەردەمدەستپێکردنەوەی نەوت ماوە ئەویش بە ھەمواری یاسای بودجە چارەسەر دەبێت.
دکتۆر سەباح سوبحی، ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ئاسۆیەکی ڕوون ھەیە بۆ ئەوەی دەست بە ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێمی کوردستان بۆ دەرەوە بکرێتەوە تەنیا ئەو بەربەستە سەرەکییە هەیە، بابەتی تێچووی نەوت لاببرێت و چارەسەر بکرێت .. عێراق بۆ دەرھێنانی ھەر بەرمیلێک نەوت شەش دۆلار و ٨٠ سەنتی داناوە ئەمە بۆ کۆمپانیاکانی نەوت لە ھەرێمی کوردستان کار دەکەن ناعەدالەتیەکی گەورەی تێدایە، لەبەر ئەوەی ژینگەی کارکردنی کۆمپانیاکان لە ھەرێمی کوردستان جیاوازە لەگەڵ خواروو و ناوەڕاستی عێراق، چونکە گرێبەستەکانی کۆمپانیاکان لەگەڵ ھەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەوانەی لە عێراق کار دەکەن جیاوازە لەڕووی تێچووی دەرھێنانی نەوت و لە شێوازی گرێبەستەکانیش، چونکە  ئەوەی ئەوان خزمەتگوزارییە و ئەوەی ئێمە ھاوبەشییە، بۆیە پێویستە لەگەڵ ھەموارکردنەوەی یاسای بودجە تێچووی نەوت دەستکاری بکرێت لە ٦ دۆلار و ٨٠ سەنت بۆ نزیکەی ٢٠دۆلار، بۆ ئەو مەبەستەش کۆمپانیاکان کۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق کردووە و ئەو پێشنیارەیان بۆ عێراق کردووە، بۆیە پێویستە ڕێککەوتن بکرێت پێش ھەمواری یاسای بودجە، ھەم لابردنی وشەی ئیفاقی فعلی و مووچە بخرێتە سەر بودجەی حاکیمە و ھەمیش زیادکردنی ڕێژەی تێچووی دەرھێنانی نەوت، بۆیە پێویستە ھەردوو ماددە ھەموار بکرێنەوە.
دکتۆر سەباح سوبحی گوتیشی: لە ماددەی ١٢ی یاسای بودجە ھاتووە ھەرێمی کوردستان ٤٠٠ بەرمیل نەوت ڕادەستی بەغدا بکات، بەڵام پێویستە ئەوانیش تێچووی دەرھێنانی نەوت زیاد بکەن، بۆ ئەو مەبەستەش حکوومەتی ھەرێم و حکوومەتی عێراق و کۆمپانیاکان پێکەوە دانیشتوون و ڕێککەوتنیش کراوە و پێشنیار بۆ وەزارەتی نەوتی عێراق کراوە، ئەوانیش بۆ حکوومەت بەرزی دەکەنەوە بۆ ئەوەی ڕەزامەندی بدات ھەمواری یاسای بودجە جێگیر بکرێت و یاسای بودجە ھەموار بکرێتەوە، بۆیە ئێستا چارەسەری ئەو پرسە کەوتۆتە سەر شانی حکوومەتی عێراق.
سوبحی باسی لەوەش کرد: حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئامادەیی دەربڕیووە ھەناردەکردنەوەی نەوت دەستپێبکاتەوە، تورکیاش باسی لەوە کردووە بۆڕیەکان ئامادەن و لەڕووی تەکنیکی کێشەیان نییە، بۆیە ئەوەی ماوە یاسای بودجەیە ھەموار بکرێتەوە و دەست بە ھەناردەکردنەوەی نەوت بکرێتەوە، یاسای بودجەش بڕیارە لە مانگی داھاتوو ھەموار بکرێتەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه