هەرێمی كوردستان، پێوەندییەكی تەلەفۆنی لە "تۆبیاس لیندنەر"، وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا پێگەیشت.
وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا بە توندی هێرشی ئێرانی بۆ سەر هەولێر سەركۆنە كرد و پرسە و هاوخەمی و پشتیوانیی وڵاتەكەی بە سەرۆكی حكزومەت گەیاند.
سەرۆكی حكوومەت سوپاسی پشتگیریی و هاوسۆزی ئەڵمانیای كرد.
هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرنگیی بەردەوامبوونی هێزەكانی هاوپەیمانان لە ئەركەكانیان بۆ هاوكاریكردنی عێراق و هەرێمی كوردستان لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر.
چارەسەركردنی كێشەكانی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدراڵ و دابینكردنی مافە دەستووریی و شایستە داراییەكان هەرێم ، بەشێكی تری گفتوگۆكان بوو
وەڵام بدەوه