وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێم بڕیاری دا بە لێخۆشبوون لە كرێی خوێندنی قوتابیە سێ یەكەمە دانەمەزراوەكان، كە لە خوێندنی دكتۆرا وەرگیراون.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێم لە فەرمانێكی وزاریدا، كەواژۆی ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵای لەسەرە ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو قوتابیانەی لە دكتۆرا لە ناوخۆی ھەرێمی كوردستان وەرگیراون و لە خوێندنی بەكالۆریۆس یەكەم و دووەم و سێیەم بوون، ئەوا لە تەواوی كرێی خوێندنی پارالێل بۆ قوتابیانی دكتۆرا دەبەخشرێن.
جەختیشی كردۆتەوە، ئەو قوتابیانەی دكتۆرا، كە لێخۆشبوونەكە دەیگرێتەوە دەبێت لەكاتی خوێندنی ماستەر لە بەخشینی كرێی خوێندن، یان داشكاندن سوودمەند نەبووبێت.
وەك لە فەرمانە وزاریەكەدا هاتووە، “سێ یەكەمە دانەمەزراوەكان، كە لە خوێندنی دكتۆرا وەرگیراون لە ناوخۆی ھەرێمی كوردستان، لە كرێی خوێندنیان دەبەخشرێن” بەوەش قوتابیەکانی خوێندنی دكتۆرا بە پارالێل، كە ئەو مەرجانەیان تێدایە بە خۆڕایی دەخوێنن.
وەڵام بدەوه