ئەمڕۆ چوارشەممە سوپای عەدل لە پاكستان بڵاوی کردەوە كە لە تۆڵەی ئەو بۆردوومانەی ئێران کە سوپاكەی لە پاکستان کردە ئامانج و بەم هۆیەوە دوو منداڵ شەهید بوون، ئێوارەی ئەمڕۆ لە ناوچەی بەلوچستان هێرشیان کردووەتە سەر کاروانێکی سەربازیی سوپای پاسداران و ئەفسەرێکی باڵا و 15 سەربازی دیکەیان کوشتووە.
سوپای عەدل رای گەیاندووە كە ئەم چالاكییەیان لە تۆڵەی هێرشە مووشەکییەكەی شەوی رابردوو ئەنجام داوە، كە لەلایەن ئێرانەوە کرایە سەریان لە پاکستان.
ئاژانسی تەسنیمی سوپای پاسدارانیش هەواڵی کوژرانی ئەو ئەفسەرەی پشتراست کردووەتەوە و دەڵێ سەرهەنگ حسێن عەلی جاودان فەڕ کوژراوە.
وەڵام بدەوه