Kurdistan Press - پارێزگارى هەولێر سێ ڕۆژ ماتەمینى ڕاگەیاند پارێزگارى هەولێر سێ ڕۆژ ماتەمینى ڕاگەیاند | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پارێزگارى هەولێر سێ ڕۆژ ماتەمینى ڕاگەیاند

لە ئەمڕۆوە بۆ ماوەى 3 رۆژ ماتەمینی گشتیى له‌ هه‌ولێر ڕادەگەێنین

بەهۆی ئەو پەلامار و موشەکبارانە ناڕەوایەى هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە شەوی ڕابردوو کرایە سەر شارەکەمان و لە ئەنجامدا بەداخێکی زۆرەوە چوار هاووڵاتیی سڤیل شەهیدبوون و شەش هاوڵاتى دیکەش بریندار بوون، پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەی شەهیدان دەکەین و لە خودای گەورە داواکارین شەهیدانى ئەو پەلامارە تیرۆرستییە بە بەهەشتى بەرین شاد بکات و هیوای زوو چاکبوونەوەی بریندارەکان بدات.

جارێکى تر وێڕاى ئەوەى بە توندی ئیدانە و شەرمەزاری ئەو پەلامار و هێرشە ناڕەوا و زاڵمانەیە دەکەین، کە بەبێ هیچ پاساو و بنەمایەک خەڵكی سڤیل و بێتاوانى کردە ئامانج، لە سنوورى پارێزگاى هەولێر لە ئەمڕۆوە بۆ ماوەى 3 رۆژ ماتەمینی گشتیى ڕادەگەێنین.

ئومێد خۆشناو
پارێزگارى هەولێر

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه