ئاگاداری بۆ خاوەن پێداویستە تایبەتەکان
لە پێناو زیاتر خزمەت کردن بە خاوەن پێداویستە تایبەتەکان و کەمکردنەوەی ئەو قەرەباڵغیەی لە بەرێوەبەرایەتیمان هەیە، لە دەرهێنانی بەڵگەنامەی بەرحەیاتی..
١- لە ۲۰۲٤/١/١٦ بەرێوەبەرایەتیمان بە دوو تیمی جیاواز کاردەکەن، بەیانیان و ئێواران. لە ٨:٣٠ بەیانی تا یەکی نیوەڕۆ وە لە ١:٠٠تاکو ٤:٣٠ ئیوارە مامەڵەی بەرحیاتی بۆ ئەو کەمئەندامانە تەواو دکرێت کەوا مووچە وەردەگرن ..
٢- بنکەیەکی دیکە لە سەنتەری شاری هەولێر زیاد دەکرێت لە سەنتەری رۆشنا کە دەکەوێتە گەڕەکی رووناکی بەرامبەر بنکەی پۆلیسی ئیسکان، لەوێش بە هەمان شێوە مامەڵەی بەرحەیاتی بۆ ئەو کەم ئەندامانە ئەنجام دەدرێت کە مووچەی کەم ئەندامی وەردەگرن...
لەگەل رێزدا
بەرێوەبەرایەتی تۆری پاراستنی کۆمەڵایەتی هەولێر.
وەڵام بدەوه