مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به سه‌رۆكایه‌تیی شاندێك بۆ به‌شداریكردن له كۆڕبه‌ندی ئابووری جیهانی له داڤۆس، به‌ره‌و سویسرا به‌ڕێ كه‌وت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوی فه‌رمیی حكوومه‌ت، سه‌رۆكی حكوومه‌ت له په‌راوێزی به‌شداریكردنی له كۆڕبه‌ندی ئابووری جیهانیی داڤۆس، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له سه‌رۆك و سه‌رۆك وه‌زیران و به‌رپرسانی باڵای وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌وروپا و دنیا كۆ ده‌بێته‌وه و له دیداره‌كانیدا، چه‌ندان ته‌وه‌ر و پرسی ناوخۆیی و هه‌رێمی و جیهانی تاوتوێ ده‌كات، له‌وانه‌یش په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندیی دوولایه‌نه به‌تایبه‌تی له بواره‌كانی ئابووری و وه‌به‌رهێناندا. هه‌روه‌ها بڕیاره له پانێلێكیش به‌شدار بێت كه تایبه‌ته به ململانێ و ناكۆكییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
به‌شداریی سه‌رۆكی حكوومه‌ت له كۆڕبه‌ندی داڤۆس، له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانیدایه بۆ پته‌وكردنی پێوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دنیا و تاوتوێكردنی ئه‌و پرسانه‌ی كه پێوه‌ندییان به ئاینده‌ی عێراق و ناوچه‌كه به‌گشتی هه‌یه.
شاندی هه‌رێمی كوردستان، له ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی حكوومی و وه‌به‌رهێنه‌ر و خاوه‌نكارانی كوردستان پێكهاتووه كه یه‌كه‌مجاره به‌شداریی له داڤۆس ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها به ده‌ستپێشخه‌ری و ڕاسپارده‌ی سه‌رۆك وه‌زیران، ماڵی كوردستان له داڤۆس ده‌كرێته‌وه.
كۆڕبه‌نده‌كه ئه‌مساڵ له ژێر ناونیشانی "بنیاتنانه‌وه‌ی متمانه" ده‌به‌سترێت و چه‌ندان ته‌وه‌ری تایبه‌ت به وزه و سیستمی بانكی و ژیری ده‌ستكرد و چه‌ند پرسێكی سیاسیی هه‌نووكه‌یی، گفتوگۆیان له‌باره‌وه ده‌كرێت.
وەڵام بدەوه