Kurdistan Press - لەبارەی 618 ملیارەکەی بەغدا روونکردنەوە دەدرێت لەبارەی 618 ملیارەکەی بەغدا روونکردنەوە دەدرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لەبارەی 618 ملیارەکەی بەغدا روونکردنەوە دەدرێت

پێشەوا هەورامی گوتەبێژی حكوومەتی هەرێم لە بەرنامەیەكی تەلەفزیۆنیدا لەبارەی ئەو 618 ملیارەی كە لەلایەن عێراقەوە بڕیاری تەرخانكردنی درا بۆ ئەم مانگە رای گەیاند، ئەم ژمارەیە "نەقس"ی هەیە و بەشی تەواوی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان ناكات. 

ئەمڕۆ 14ی كانوونی دووەمی 2024، پێشەوا هەورامانی گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان  لەبارەی ئەو 618 ملیارەی كە لەلایەن عێراقەوە بڕیار لە تەرخان كردنی درا، رای گەیاند ئەم ژمارەیە بۆ دابینكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان كەمە و بەشی تەواوی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان ناكات. 

هەورامانی لە وەڵامی ئەوەی كە ئایا لەسەر چ بنەمایەك بڕیاری لەم بڕە داوە، روونی كردەوە كە ئەمەی عێراق بڕیاری لێداوە نە قەرزە، نە ناوی لێنراوە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان و ناویان لێناوە "تەمویل" و پارەیەكە بۆ خەرجكردن دەیدەن بە حكوومەتی هەرێمی كوردستان. 

گوتەبێژی حكوومەت زیاتر گووتی، هەر پارەیەك بێتە دەستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لای ئێمە كاری لە پێشیینە و ئەولەویەت بۆ مووچە و تەرخانی دەكەین بۆ ئەوەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانی پێ دابین بكەین. 

هەورامانی لەبارەی ئەوەی كە ئایە ئەم بڕە پارە بەشی پێدانی مووچە دەكات یا نا، روونی كردەوە، ئێمە چاوەڕوان دەكەین ئەو 618 ملیارە بگات و دواتریش دەبێت وەزارەتی دارایی لەگەڵ گەیشتنی پارەكە روونكردنەوە بدات كە چۆن دەتوانن لەگەڵ داهاتی ناوخۆدا مووچەی فەرمانبەران دابین بكەن. 

گوتەبێژی حكوومەت دووپاتی كردەوە كە خەرجی مانگانەی حكوومەت زیاتر لە 100 ملیارە و لەو 320 ملیارەی داهاتی ناوخۆ خەرجییەكانی حكوومەت دەكرێت، ئاماژەشی دا كە بڕێكی زۆر لەو 320 ملیارە بەشێوەی نەقدی نییە بەڵكو رەسیدە، بۆیە رەنگە بۆ وەزارەتی دارایی و حكوومەتی هەرێم فشارێكی گەورە دروستبێت بۆ پڕكردنەوەی ئەم نەقسە گەورەی كە لە 618 ملیارەكە هەیە و ئێمە داوای 800 ملیارمان كردبوو تا ئەوكاتەی بودجەی عێراق هەموار دەكرێتەوە. 

پێشەوا هەورامانی لەبارەی ئەوەی كە ئەگەر بڕیاربێت ئەم بڕە بەشێوەی هەمیشەیی و بكرێتە بەشەمانگانەی هەرێم لە بودجەی عێراق، بێگومان بەشی مووچەخۆرانی هەرێم ناكات. 

لەبارەی بوونی ئومێدێك بۆ چارەسەری بنەبڕی كێشەی مووچە، گوتەبێژی حكوومەتی هەرێم روونی كردەوە، لە نێوان محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراقی فیدراڵ و سەرۆك وەزیران مەسروور بارزانیدا، پێوەندییەكی باش و لێكتێگەیشتنی باش هەیە و نیەتی چارەسەری یەكجارەكی كێشەكانیشمان لە سوودانی بەدیكردووە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه