Kurdistan Press - مانگی دوو زۆر ساردتر دەبێت لە مانگی یەک مانگی دوو زۆر ساردتر دەبێت لە مانگی یەک | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

مانگی دوو زۆر ساردتر دەبێت لە مانگی یەک

دەزگای کەشناسی ئەمەریکی کۆنتڕۆڵی cfsv2 پێشبینی دەکات مانگی 2ی داهاتوو مان زۆر ساردتر بێت لە یه ک وە بەفریشی زیاتر تێدا بێت بۆ هەموو ناوچەکان ...

ئیتر ئەم سەرماو بەفرە کۆڵ نادات تا ئیشی خۆی نەکات 

گلەیم لەهەندێ برایانی کەشناسی هەیە کەئەڵێن زستانی ئەمساڵ بەفری کەم دەبێ و سەرماش کەمە بەنسبەت پارو بەشێک ساڵانی تر ،

هاوینی ڕابردوو لەخەتی خەباتو گوێرو موسڵ و هەولێر و کەرکوکو گەرمیان پلەکانی گەرما لەناو چلەی هاوین ماوەیەک گەلێک بەرز بوو تەنانەت لەخەباتو کەرکوکو بەشێکی موسڵ و هەولێر و کەرکوک گەیشتە 50 ° سیلیزی وە له ناوچەکانی ناوەڕاستو باشوری گەرمیان سەروی 50 ° تێپەراند بەنمونە ناوەڕاستی گەرمیان لەکەلار تا 52° هاتو لە باشوری گەرمیان شاری خانەقین تا 53 ° هات بۆ ئەم گەرمایەی هاوین بۆ هاوسەنگ بوونەوەی هەردوو وەرزی هاوین و زستان دەبێت لەناو زستانیشدا هەمان سەرمای توندمان هەبێ و پلەکانی گەرما لەو ناوچانەش بگاتە سفرو ژێر سفرەوە لەلایەکی ترەوە ناو بەناو ڕەشەبا زۆر لەچاو بەشێکی تری ساڵان چالاکتر بوون و چالاکی بای شەماڵیش ناو بەنا و هەبوون وە بوونی باران لەئاستی ئاسایه کان زیاتر لەناوچە جیا جیاکان بەئاست بەرز ئەوانەی ئاماژەمان پێدان هۆکارن بۆ بوونی سەرمای توندو شەختەو بونی چەندین شەپۆلی باشی بەفرو باران لەناو زستاندا ،،،

بەو پێیە دەبێت زستانی ئەمساڵ ساردتر بێت زۆر لەچاو پارو بەشێکی تری زستانەکانی پێشتر هەروەها بەفریشی زیاتری تێدا بێت لەگەڵ بارانی زۆر باشیش ....

ئەم لێکدانەوە زانستیانە بۆ ئەوە دەخەمە ڕوو کەبۆ ئەوەی هەموو لایەک بزانن من پێشبینیه کان بەتەجروبەی وردی خۆم و لێکدانەوەی هۆکارە زانستیەکان دەخەمە ڕوو ڕوودانو ڕوونەدانیان تاچەند دێنە دی ئەوەش لەژێر دەسەڵاتی خودایە ...

واللە اعلم 

#شاڵاوهیدایەت

12 - 1 - 2024 ز

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه