Kurdistan Press - وەزیرێکی باڵا باسی چارەسەری کێشەکانی ھەرێم و بەغدا دەکات وەزیرێکی باڵا باسی چارەسەری کێشەکانی ھەرێم و بەغدا دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

وەزیرێکی باڵا باسی چارەسەری کێشەکانی ھەرێم و بەغدا دەکات

وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای دەگەیەنێت، گفتوگۆكانی شاندی هەرێم لە بەغدا سەرەتاین و هێشتا فلتەری ئەنجوومەنی وەزیران و پەرلەمانی عێراق ماوە، بەڵام ئەنجامەكان ئەرێنین.

ئەمڕۆ پێنجشەم 11ـی كانوونی دووەم، ئارام محەمەد وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا رای گەیاند، گفتوگۆكانی شاندی هەرێم و بەغدا سەرەتاییە، بەڵام ئەنجامی ئەرێنی بوون و لێكتێگەیشتنی باش هەیە لە هەردوولا.

زیاتر گوتی، ئێمە بە یەكڕیزیی نیشتمانی دەتوانین مافەكانی هاووڵاتییانی خۆمان بەدەست بهێنین.

روونی كردەوە، گفتوگۆكانی شاندی هەرێم لە بەغدا سەرەتایین و هێشتا فلتەری ئەنجوومەنی وەزیران و پەرلەمانی عێراق ماوە بۆ ئەوەی جێبەجێ‌ بكرێن.

بەشێكی قسەكانی ئەو وەزیرە لەبارەی دامەزراندن بوو و رای گەیاند، هەموو ئامادەكارییەكیان بۆ دامەزراندنی سێ یەكەمەكانی زانكۆ كردووە، لیستی ناوەكانیان ئامادەیە و ئەو رێكارانەی ماون بەندە بە رێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا و جێكردنەوەی دامەزراندنی ئەو دەرچووانە لە یاسای بودجەدا.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا