بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی شارەزوور، لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای دەكات كە سبەی دەرگای قوتابخانەكان لە سنووری بەڕێوەبەرایەتییەكە بە رووی قوتابیان دەكرێتەوە.
لە راگەیەندراوەكەدا، بەڕێوەبەرایەتییەكە ئاماژەی بە ئەوە داوە كە بە زۆرینەی زۆری دەنگی بەڕێوەبەری ناوەندەكانی خوێندن بڕیار درا كە سبەی چوارشەممە رێككەوتی 10ی1ی2023 دەرگای ناوەندەكانی خوێندن بە رووی قوتابیان دەكرێنەوە.
پەروەردەی شارەزوور داواش دەكات كە سبەی سەرجەم مامۆستایان پەیوەندی بە ناوەندەكانی خوێندن لە سنووری بەڕێوەبەرایەتییەكە بكەنەوە.
وەڵام بدەوه