ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق باس له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌كات بۆ ناردنی قه‌رز بۆ كوردستان، ده‌شڵێت: بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان بكرێت.
شێروان دووبه‌ردانی، بۆ ماڵپه‌ری فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م ڕۆژی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خولی تازه‌ی په‌رله‌مانه له ساڵی نوێ، بڕیار بوو ئه‌مڕۆ سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كۆببنه‌وه واته له‌گه‌ڵ جێگری یه‌كه‌م و دووه‌می په‌رله‌مان به‌ڵام تا ئێستا دیاركردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان گرفتی هه‌یه، سوننه‌كان جارێ ڕێکنه‌كه‌وتوون و چوارچێوه‌ی هه‌ماهەنگیش دەبێت ڕه‌زامه‌ندییان کورد ڕەمازەندی له‌سه‌ر كاندیده‌کەیان هه‌بێت و 166 ده‌نگ به‌ده‌ست بێنێت، زانیاریمان هه‌یه بۆ ڕۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو دانیشتنی یه‌كه‌می فه‌رمی ده‌ستپێده‌كات، بو ئومێدەی تا ئه‌و كاته لایه‌نه سیاسییه‌كان بتوانن ڕێکبكه‌ون.
ئەوانه‌ی ناویان هاتووه بۆ سەرۆکی پەرلەمان: مه‌حمود مه‌شهه‌دانی و سالم عیساوی و شێخ شه‌علانن، یەکلاکردەوەشیان ده‌مێنێته‌وه بۆ ڕێككه‌وتنی لایه‌نه سیاسییه‌كان.
ڕایشیگه‌یاند: فراكسیۆنه عێراقییه‌كان، بەتایبەت سەرۆک فراکسیۆنەکان سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی‌یان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت كام به‌ربژێر ڕای زۆرینه‌ی له‌سه‌ره چونكه دوای لادانی حه‌لبوسی بڕیاری باره‌گای بارزانی ڕوون بوو، ئه‌و پۆسته هی سونه‌كانه و ده‌بێت ڕێزیان لێبگیرێت، به‌رده‌وام سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی‌یان ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی بۆچوونی ئه‌و بزانن له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی داده‌نرێت بۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مان، چونكه بۆ دانانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ڕه‌زامه‌ندی سه‌رۆك بارزانی پێویسته و سونه‌كانیش خۆیان ئه‌مه‌یان پێ باشه، سه‌رۆك بارزانی بێگومان بۆچونی خۆی له‌سه‌ر ئەو کاندیدانە دەبێت و پارتیش به حوكمی ئه‌وه‌ی 31 كورسی په‌رله‌مانیی هه‌یه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌نگدانه‌كه دەبێت و سه‌رۆك بارزانی رێنماییمان ئاراستە دەکات.
ده‌شڵیت: بۆ ناردنی قه‌رز بۆ كوردستان ده‌بێت ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیار بدات ئه‌مڕۆش كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراقە و بزانین چ بڕیارێك ده‌درێت، به‌ڵام گفتوگۆی هه‌ولێر و به‌غدا باش بووه، ئه‌وه‌ی گرنگه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی کوردستانە .. ناكرێت به دوو شێوه مامه‌ڵه لەگەڵ فه‌رمانبه‌رانی عێراق و كوردستاندا بکرێت له‌كاتێكدا هه‌ردووكمان له‌یه‌ك وڵاتین، بۆیه ده‌بێت ئه‌و گرفته كۆتایی پێ بێت، ئه‌وه‌ی ده‌شكرێت فشاره له‌سه‌ر پارتی و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هۆكاری سیاسی له‌پشته.
وەڵام بدەوه