دابەشکردنی نەوتە ھەرزانەکە دەسپێکرد، سەرجەم بریکارەکان ئاگاداردەکرێنەوە. لە ئاگادارییەكی قایمقامییەتی چۆماندا هاتووە، سەرجەم بریكارەكانی خۆراك ئاگادار دەكرێنەوە كە پێویستە بەرمیل كۆ بكەنەوە و پارەی نەوت رادەست بكەن بۆ وەرگرتنی.
ئەمڕۆ سێشەم نۆی كانوونی دووەم، لە ئاگادارییەكی قایمقامییەتی چۆماندا هاتووە، سەرجەم بریكارەكانی خۆراك كە سنووری شارۆكەی چۆمان، هەر چوار شاردێی (سمیلان، گەڵاڵە، حاجی ئۆمەران و قەسرێ) ئاگادار دەكەینەوە، بۆ وەرگرتنی بەشە نەوتی دووەم هاووڵاتییان ئاگادار بكەنەوە، پارەی ئەو بەشە نەوتە رادەست بە نوێنەری بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی سۆران بكەن لە سەنتەری سۆران .
باس لەوەش كراوە، بری نەوتەكە بریتییە لە 100 لیتر نەوت، بڕی پارەكە بریتییە لە 31 هەزار دینار كە لە هاووڵاتییان وەردەگیرێت، ئەگەر لە پێش شوێنی دابەشكردنی بریكارەكەی وەربگرێت.
ئەوەیش باس كراوە، بڕی دوو هەزار دینار وەردەگیرێت ئەگەر تانكەر بچێتە پێش ماڵی هاووڵاتییان.
دابەشكردنی نەوت لە كاتێكدایە ئەو نەوتە عێراق دابینی كردووە، هەرچەندە بڕەكەی هێندە كەمە بەشی 12%ـی دانیشتووانی كوردستان دەكات، بەڵام حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەڕێی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان، ئەمساڵ نەوتی بەسەر هاووڵاتییان دابەش كرد.
وەڵام بدەوه