Kurdistan Press - باران بارین بە چڕی دەسپێ دەکات باران بارین بە چڕی دەسپێ دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

باران بارین بە چڕی دەسپێ دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 9/1/2024، ئاراس جەبار، شارەزای بواری كەشناسی، لەبارەی ئەگەرەكانی بارانبارین بۆ ئەمشەو و سبەی، ڕایگەیاندووە: "ئەمڕۆ، لە کاتە جیاوازەکانی ئێوارە و شەو، بارانبارین بە شێوەی پچڕپچڕ لە ناوچەکاندا دەست پێدەکات، ھەندێک کاتیش ھەورەبرووسکە دەبێت.

دەشڵێت: سبەی چوارشەممە، تا کاتەکانی نیوەڕۆ ئەم قۆناغە بەردەوام دەبێت، دواتر ئاسمان بە ھەوری تەواو دەمێنێتەوە و باران لە زۆربەی ناوچەکان دەوەستێت، تەنیا لە ھەندێك شوێن نمەبارانی کورتخایەن دەبێت، زۆرترین ڕێژەی باران بۆ ئەمشەو و سبەی لە ناوچەکانی سنووری پارێزگای ھەڵەبجە و باکووری خۆرھەڵاتی گەرمیان دەبێت.

ئەو شارەزایەی كەشناسی باسی لەوەش كردووە، پلەی گەرمای سبەی بەراورد بە ئەمڕۆ، بە ڕێژەی سێ پلە نزم دەبێتەوە، خێرایی با چالاك دەبێت و 15 تا 30 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا و لە ئاراستەی باشوور و باشووری ڕۆژهەڵاتەوە دەبێت.

ئاراس جەبار ئەوەشی خستووەتە ڕوو، پاش نیوەڕۆی دووسبەی پێنجشەممە، قۆناغی دووەمی بارانبارین لە ناوچەكانمان دەست پێدەكاتەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا