ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 1/8 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ د.عەلی قەرەداخی، پیرۆزبایی سەرکەوتنی کارەکانی کۆنگرەی یەکێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان و هەڵبژاردنی وەک سەرۆکی یەکێتییەکە لێکرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن لە پێناو خزمەتکردنی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و داکۆکیکردن لە مافەکانی گەلانی ستەملێکراو لە نێویشیاندا گەلی کوردستان.
سەرۆکی یەکێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان، سوپاس و پێزانیی خۆی و یەکێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمانی بۆ پەیوەندیکردن و پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەت دەربڕی.
وەڵام بدەوه