Kurdistan Press - لەبارەی دەوام سەرجەم قوتابیان ئاگاداردکرێنەوە لەبارەی دەوام سەرجەم قوتابیان ئاگاداردکرێنەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لەبارەی دەوام سەرجەم قوتابیان ئاگاداردکرێنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی رانیە لە ئاگادارییەکدا سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاگادار دەکاتەوە کە سبەی دەرگای قوتابخانەکان بەڕووی قوتابیان و مامۆستایاندا بکرێتەوە.

ئەمشەو دووشەممە 8/1/2024، بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی رانیە بڵاوی کردەوە: "ئاگاداری بۆسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی رانیە دەکەینەوە، نووسراوی ئاساییکردنەوەی دەوام و ەکە دەستپێکردنەوەی دەوام و کەمکردنەوەی پڕۆگرامەکان نێردراوە بۆسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن و بڕیارە سبەی سێشەممە 9/1/2024، دەرگای قوتابخانەکان بەڕووی قوتابیان و خوێندکاران و مامۆستایاندا بکرێتەوە.

هەروەها ئاماژە بەوەش دراوە کە بۆ ئەو مەبەستە پەروەردەی رانیە ئاگادری سەرجەم بەڕێوەبەرەکان دەکاتەوە کە ڕێکاری یاسایی و کارگێڕی دەگیرێتەبەر لەسەر ڕۆشنایی ئەم خاڵانەی خوارەوە:

یەکەم: پێویستە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لەپەیجی فەرمی قوتابخانەکانیانەوە ئاگاداری قوتابیان بکەنەوە کە ڕۆژی سێشەممە بێنەوە بۆ قوتابخانە.

دووەم: لە گرووپی تایبەتی مامۆستایانی قوتابخانەکانتان خشتەی ڕۆژانەی وانەکان دابنێن و ئاگاداری مامۆستایان بکرێت بۆ پابەندبوون بەدەوام.

سێیەم: ئەو بەڕێوەبەر و یاریدەدەرانەی کە ئامادەنین بۆ دەستپێکردنەوەی دەوام یاداشتێک بنوسن و سبەینێ ڕۆژی سێشەممە ئاڕاستەی پەروەردەی بکەن.

چوارەم: ئەو مامۆستا بەڕێزانەی ئامادەنین دەوام بکەن بەلیستێک ناوەکانیان بنێردرێت بۆ پەروەردە.

پێنجەم: ئەو مامۆستا وانەبێژە بەڕێزانەی ئامادەنین بۆ دەوام بە لیستێک ناوەکانیان بنێردرێت بۆ پەروەردە.

شەشەم: سەرجەم سەرپەرشتیارە بەڕێزەکان ڕاسپێردراون سبەینێ ڕۆژی سێشەممە سەردانی ناوەندەکانی خوێندن بکەن بۆ بەدواداچونی دەستپێکردنەوەی دەوام

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا