KurdistanPress...

CLOSE

پارێزگای هەولێر : هاوکارى نانەوەخانە و سەموونخانەکان دەکرێت

ئەمڕۆ دووشەممە 8/1/2024، پارێزگای هەولێر لە روونکردنەوەیەکدا بڵاوی کردەوە: "دوابەدواى فەرمانى مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، لە پێناو بەرژەوەندى گشتیى بە تایبەتى چینى هەژار و کەمدەرامەتان و یەکخستنى نرخى نان لە سەرجەم پارێزگاکانى هەرێمى کوردستان، کە 10 نان و سەموون بکرێت بە هەزار دینار، لە چوارچێوەى جێبەجێکردنى بڕیارەکە و پابەندکردنى سەرجەم سەموونخان و نانەواخانەکان، ڕۆژى یەکشەممە 7/1/2024، لە قائیمقامیەتى ناوەندیى هەولێر بە سەرپەرشتى قائیمقام و ئامادەبوونى بەڕێوەبەرى گشتیى بازرگانى و بەڕێوەبەرى چاودێرى دارایی هەولێر و نوێنەرى سەندیکاى کرێکاران و ئەنجوومەنى نانەواخانە و خاوەنى بەشێک لە سەموونخانە و نانەواخانەکان کە نوێنەرایەتى نزیکە 1800 نانەواخانە و سەموونخانەى شارى هەولێریان دەکرد کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا."

ئاماژە بەوەش دراوە: "لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا وەک پاڵپشتیی و هاوکارییەک بۆ نانەواخانە و سەموونخانەکان، لەمەودوا نرخى هەر لیترێک غاز 50% داشکاندنى بۆ بکرێت و لەڕێگەى لیژنەیەکەوە کە لە قائیمقامیەت و چاودێرى بازرگانى و نوێنەرى خاوەن نانەواخانەکان پێکهاتووە، بەپێى پێویست ڕۆژانە بە زیادەوە بە بڕى 300 دینار بۆ هەر لیترێک غازیان بۆ دابین بکرێت، کە خۆیان پێشتر بە 600 دینار بۆ هەرلیترێک غازیان کڕیووە، ئەوە جگە لە دابینکردنى ئارد بۆیان بە نرخى 30 هەزار دینار بۆ هەر فەردەیەک و لەگەڵ کڕینى هەر تەنێک ئارد فەردەیەک ئاردیان بە خۆڕایى پێ بدرێت و لەپێدانى کارەباش پاڵپشتیان بکرێت، هەر ئەمڕۆش تەواوى ئەم بڕیارانە چوونە واری جێبەجێکردنەوە و هەموو لایەکیش ڕەزامەندى و پابەندبوونى خۆیان بەبڕیارەکە ڕاگەیاندووە، لە هەولێر نرخى هەر 10 نان و سەموونێک بە هەزار دینار بێت

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه