Kurdistan Press - سەرۆکی ھەرئمی کوردستان پەیامێکی گرنگی گەیاندە ئێران سەرۆکی ھەرئمی کوردستان پەیامێکی گرنگی گەیاندە ئێران | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆکی ھەرئمی کوردستان پەیامێکی گرنگی گەیاندە ئێران

نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2024/1/8 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ كونسولخانه‌ى گشتيى كۆمارى ئيسلاميى ئێران له‌ هه‌ولێر، به‌شدارى له‌ پرسه‌ى ئه‌و قوربانييانه‌دا كرد كه‌ ڕۆژى سێى ئه‌م مانگه‌ له‌ شارى كرمان له‌ ئێران له‌ ئه‌نجامى هێرشێكى تيرۆرستيى داعشدا، شه‌هيد بوون.

 نێچيرڤان بارزانى، له‌ ديدارێكدا له‌گه‌ڵ  كونسولى گشتيى ئێران، وێڕاى گه‌ياندنى پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى و هاوخه‌ميى هه‌رێمى كوردستان به‌ سه‌ركردايه‌تى و حكوومه‌ت و گه‌لى ئێرانى دۆست، پرسه‌نامه‌يه‌كى له‌ تۆمارى پرسه‌دا نووسى.

تيايدا ئاماژه‌ى به‌وه‌ كرد كه‌ له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان وه‌ك قوربانيى ده‌ستى تیرۆر، باشتر له‌ خه‌م و په‌ژاره‌ى خانه‌واده‌ و كه‌سوكارى قوربانييان تێده‌گه‌ن و وێڕاى هاوسۆزى و هاوخه‌مى، هيواى زووچاكبوونه‌وه‌ى بۆ برينداران خواست.

به‌ڕێزيان هێرشه‌كه‌ى‌ به‌ سه‌لمێنه‌رى مه‌ترسيى ڕاسته‌قينه‌ى تيرۆر زانى‌ و نووسيويه‌تى: بۆيه‌ پێويستيمان به‌ به‌رده‌واميى هاريكاريى هاوبه‌ش له‌ ناوچه‌كه‌ و جيهان هه‌يه‌ بۆ له‌‌ناوبردنى يه‌كجاره‌كيى داعش كه‌ دوژمنى هاوبه‌شى ئێمه‌ و كۆمارى ئيسلاميى ئێران و جيهانه‌.

هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانينى بۆ ئێران ده‌ربڕيوه‌ كه‌ له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعشدا هاوكاريى عێراق و هه‌رێمى كوردستانى كرد. لاى خۆيه‌وه‌ به‌ڕێز كونسولى گشتيى كۆمارى ئيسلاميى ئێران، سوپاس و پێزانينى بۆ سه‌ردان و هاوبه‌شى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌ خه‌م و پرسه‌كه‌ياندا ده‌ربڕى.

دواى سه‌ردانه‌كه‌ش لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا بۆ كەناڵەكانی ڕاگەیاندن، نێچیرڤان بارزانی باسی مەبەستی سەردانەكەی و دۆخی ئەمنیی ناوچەكەى كرد.

سەرەتا  گوتی “ئەمڕۆ ئێمە هاتبووین بۆ كونسولخانەی گشتيى كۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ دەربڕینی هاوسۆزیی هەرێمی كوردستان و سەركردایەتیی هەرێمی كوردستان بۆ قوربانييانى ئەو كارە تیرۆریستیەی كە لە كرمان ئەنجامدرا و بووە هۆی شەهیدبوونی دەیان خەڵكی بێگوناهی ئەو شارە،هاتبووین سەرەخۆشیی خۆمان بگەیەنینە كۆماری ئیسلامیی ئێران و خەڵكی ئێران بە شێوەیەكی گشتی و خۆشەویستانی كرمانیش بە شێوەیەكی تایبەتی، هاوخەمی و هاوسۆزیی خۆمان لە هەرێمی كوردستان پێیان بگەیەنین. داعشی تیرۆرست دیاردەیەكی ناوچەییە و لە ناوچەی ئێمە هەیه‌.

گوتیشی، جه‌ختمان لەوە كردۆتەوە كە دەبێت بەردەوام بین لە هاوكاریكردن و كاركردن لەگەڵ یەكتر بۆ بنبڕكردنی ئەم تیرۆرستانە. لە هەمان كاتیشدا بە بیری خۆمان دەهێنینەوە لەم چەند ساڵەی ڕابردوودا كە داعش هات، كۆماری ئیسلامیی ئێران یارمەتیی عێراق و یارمەتیی هەرێمی كوردستانی دا و دووپاتمان لەوە كردەوە و سوپاسمان كردن بۆ هەموو ئەو یارمەتیانەی پێشكه‌ش به‌ عێراق و هەرێمی كوردستانیان كردووە

لە وەڵامی پرسیارێكدا سەبارەت بە پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران، نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند “كۆماری ئیسلامیی ئێران دراوسێیەكی گرنگی ئێمه‌يە، بەردەوام لە هەرێمی كوردستان دەمانەوێ پەیوەندییەكی زۆر باشمان لەگەڵ كۆماری ئیسلامیی ئێراندا هەبێت و پێموایە ئێستا پەیوەندیی كۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ هەرێمی كوردستان پەیوەندییەكی باشە و هیوادارین ئەم پەیوەندییە باشتر و باشتریش ببێت، چونكە ئێمە دراوسێی یەكترین و لە ئەنجامدا لەو شوێنانەی ئێمە پێویستیمان بە یارمەتی هەبووە، كۆماری ئیسلامیی ئێران یارمەتیی ئێمەی داوە، لە هەرێمی كوردستانیش له‌ ڕابردوودا دووپاتمان كردووته‌وه‌ و ئێستايش دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه‌ كە بە هیچ شێوەیەك نابینە سەرچاوەی هەڕەشە بۆ دراوسێكانمان، بەتایبەتیش بۆ كۆماری ئیسلامیی ئێران

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه