Kurdistan Press - شەش ڕۆژی باراناوی ڕوو دەکاتە ھەرێمی کوردستان شەش ڕۆژی باراناوی ڕوو دەکاتە ھەرێمی کوردستان | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

شەش ڕۆژی باراناوی ڕوو دەکاتە ھەرێمی کوردستان

شاڵاو هیدایەت پێشبینیكاری پێشكەوتووی كەشناسی لە فەیسبووكی خۆی بڵاوی كردەوە، شەپۆلێکی بەهێزی باران نزیک یەک هەفتەیی شەش ڕۆژە ڕوو دەکاتە هەرێمی کوردستان.

هیدایەت وردەكاری لەبارەی چۆنیەتی شەپۆلەكە روون كردووەتەوە و رای گەیاندووە  بەم شێوەیە دەبێت، لە مەودای 10 ی ئەم مانگەوەو بۆ سەرەوە تا ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەری دوو نزمە پاڵەستۆی دەریای ناوەڕاستو نزمە پاڵەستۆیەکی تری باکور کەلەخۆرهەڵاتی ئەوروپاوە شۆڕ دەبێتەوەو کارتێکەر دەبێت لەسەر دۆخەکە بەمەش شێیەکی زۆر بەپلەی یەکەم لەدەریای ناوەڕاستو بەپلەی دووەم لەدەریای ڕەشەوە دەگاتە ناوچەکە بەهاوکاری دابەزینی بارستە هەوایەکی ساردی جەمسەری باکور.

ئەم كەشناسە درێژەی داوە، سیستەمێکی تەڕو پڕ داباراناوی دەڕەخسێت بۆ هەموو ناوچەکان ،بەشێکی دابارینەکە بەشێوازی ناسه قامگیری تاوە بارانو هەورە بروسکەو تەرزە دەبێت چونکە بەشێکی نزمە پەستانەکان تەواو ناگەنە ناوچەکە تەنیا پاشماوەی نزمە پەستان دەبێت وە بەشێکی زۆریشی بەشێوەی دێمی و زستانی دەبێت زیاتریش بەهۆی گەیشتنی بەشی زۆرینەی نزمە پەستانەکانی دەریای ناوەڕاست بەتەواوی بۆ ناوچەکە ،

ئەو شوێنانەی كە كاریگەرن بە شەپۆلەكە، شاڵاو هیدایەت روونی كردووەتەوە كە شەپۆلەکە کاریگەری پلەیەکی لەسەر ئیدارەی ڕاپەرینو تەواوی ناوچە شاخاویەکان  دەبێت و بەپلەی دووەم کاریگەری لەسەر ناوچە نیمچە شاخاویەکانی تر دەبێت و بەپلەی سێیەم کاریگەری لەسەر دەشتایەکان دەبێ وەک دەشتایه کانی سنوری گەرمیانو کەرکوکو هەولێر  بڕی بارانی پێشبینی کراو هەر لەگەرمیانەوە تازاخۆ لەدەشتایه کانەوە بۆ  ناوچەی شاخاوی سەروی 30 ملم تا سەروی  200 ملم لەنزمایه کان ئەگەری بەرز بونەوەی ئاستی ئاو هەیە و لەگەڵ دروست بوونی لافاو لەناوچەی جیا جیا ،لەبارەی بەفر و دابەزینی پلەكانی گەرماوە شاڵاو هیدایەت نووسیوویەتی، لەمەودای شەپۆلەکەدا بەهۆی دابەزینی بارستە هەوای سارد بەفرێکی زۆر لەناوچە شاخاویە کوێستانەکان دەبارێت و ئەگەری هەیە لەهەندێ ناوچەی شاخاوی کوێستانی مەترێک تاسەروی مەترێک بەفر ببارێت تایبەت ئەو شاخاویانەی بەرزیان لە سەروی 2000 مەترەوە وە زیاترە لەئاست ڕووی دەریاوە هەروەها بەفر بەگشتی ناوچە شاخاویەکان دەگەرێتەوە لەگەڵ سەنتەرەکانیان و بەفر تا خوار 1000 مەتر لەئاست ڕووی دەریاوە داده بەزێت بەو هۆیەشەوە پلەکانی گەرما بەشێوازی بەرچاو داده بەزن بەڕێژەی 6 ° تا 8 ° پلەی سیلیزی هەروەها خێرایی باش لەم مەودایەدا هەندێ کات زیاد دەکات بەخێرایی جیاواز ئاڕاستەی باش لەگۆڕاندادەبێت ....

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه