به بڕیاری مهسرور بارزانی پڕۆژەی ئاوی دەربەندیخان تەواو دەکرێت
بەڕێوەبەری ئاوی ھەرێمی کوردستان رای دهگهێنێـت: بەبڕیاری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان پڕۆژەی ئاوی دەربەندیخان تەواو دەکرێت، ھەندێک ڕێکار ماوە تەواو بکرێت دەست بە تەواوکردنی پڕۆژەکە دەکرێت و کێشەی ئاوی قەزای دەربەندیخان بە تەواوی چارەسەر دەبێت.
ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئاوی ھەرێمی کوردستان، رایگهیاند: بەبڕیاری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان پڕۆژەی ئاوی دەربەندیخان کە ساڵانێکە وەستاوە تەواو دەکرێت، بۆیە بڕیاری تەواوکردنی دەرچووە و ھەندێک ڕێکار ماون تەواو بکرێن، دەست بە پڕۆژەکە دەکرێتەوە، چونکە ئەو پڕۆژەیە گرنگە و بەتەواوی چارەسەری کێشەی کەمئاوی قەزاکە دەکات.
ئاری ئەحمەد گوتیشی: چەندین ساڵە ئەو پڕۆژەیە لەگەڵ چەندین پڕۆژەی دیکەی ستراتیژی وەستابوون، ئێستا بە بڕیاری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئەو پڕۆژەیە دەست بە کارەکانی دەکرێتەوە و تەواو دەکرێت و دەکەوێتە خزمەت ھاووڵاتییان لە سنووری قەزای دەربەندیخان.
وەڵام بدەوه