Kurdistan Press - ئامادەکاری دەکرێت بۆ ھەناردەکردنی مریشک و ھێلکەی کوردستان ئامادەکاری دەکرێت بۆ ھەناردەکردنی مریشک و ھێلکەی کوردستان | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئامادەکاری دەکرێت بۆ ھەناردەکردنی مریشک و ھێلکەی کوردستان

لە ھەرێمی کوردستان بەرھەمھێنانی ھێلکە و مریشک گەیشتووتە ئاستێک نیوەی بەرھەمەکە لە بازاڕ زیادە، وەک گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵیش ئاماژەی بۆ دەکات ئامادەکاری بۆ ھەناردەکردنی ھێلکە و مریشکی کوردستان بۆ بازاڕەکانی جیھان دەکرێت.

ھیوا عەلی، گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ئێمە لە بەرھەمھێنانی ھێلکە و گوشتی سپی گەیشتووینەتە ئاستی خۆبژێوی و زیاتریش، چونکە بازاڕی ھەرێمی کوردستان ڕۆژانە پێویستی بە حەوت ھەزار کارتۆن ھێلکەیە، بەڵام بەرھەمی رۆژانەی کێگلەکان ڕۆژانە چواردە ھەزار کارتۆنە و حەوت ھەزار کارتۆن زیادە لە بازاڕ و پێویستی بە ھەناردەکردنە.

گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ دەشڵێت: ساڵانە ھەرێمی کوردستان پێویستی بە ١٤٧ ھەزار تۆن گوشتی سپی ھەیە، ئەمە لەکاتێکدایە بەرھەمی ساڵانەی گوشتی سپی دەگاتە ٢٨٥ ھەزار تۆن، واتە ساڵانە ١٣٥ ھەزار تۆن گوشتی سپی زیادە لە بازاڕی ناوخۆی و دەگاتە ٤٥%ی گوشتی بەرھەمھێنراو، لەسەرتاسەری ھەرێمی کورستان.

ھیوا عەلی ڕوونیکردەوە: لە کاتێکدا لە هەرێمی کوردستان یەک ھەزار و ٥٣٥ پڕۆژەی بەرھەمھێنانی مریشکی گوشت ھەیە، بەشێکی بەرھەمی ھێلکە و مریشکی کوردستان دەچێتە ناوەڕاست و باشووری عێراق، پلانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش ئەوەیە بازاڕ بۆ بەرھەمی ناوخۆ پەیدا بکەین، ئێستا ئامادەکاری دەکرێت بۆ ھەناردەکردنی ھێلکە و مریشکی کوردستان بۆ بازاڕەکانی جیھان، بەتایبەتی بۆ وڵاتانی کەنداو، ھەروەھا ھەناردەکردنی بەرھەمی ناوخۆ لە ھێلکە و مریشک زیاد بکرێت بۆ بازاڕەکانی دیکەی عێراق.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه