KurdistanPress...

CLOSE

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر هێڵی ئاسمانی زیاتر وەردەگرێت

بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئاشکرای کرد کە لە ساڵی رابردوو زیاتر لە دوو ملیۆن گەشتیار لە رێگەی فڕۆکەخانەی هەولێرەوە گەشتیان کردووە و ئامادەکارییش کراوە بۆ ئەوەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر هێڵی ئاسمانی زیاتر وەربگرێت.

ئەمشەو یەکشەممە 7/1/2024، ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر رایگەیاند: "ساڵی 2023 گەورەترین فڕۆکەخانەی هەولێر گەورەترین ئاماری تۆمارکرد، کە 2 ملیۆن و 84 هەزار و 813 گەشتیار لە رێگەی فڕۆکەخانەکەوە گەشتیان کردووە."

گوتیشی: "گەشتەکانی فڕۆکەخانەی هەولێر زیاتر بۆ تورکیا و وڵاتانی رۆژئاوایە، لە وەزری هاویندا رۆژانە 11 گەشتی راستەوخۆی نێوان هەولێر - ئەنقەرە، هەولێر - ئیستانبوڵ، هەولێر - ئەنتاڵیا هەیە، هەروەها بۆ وڵاتانی رۆژئاوا زیاتر گەشتەکان بۆ وڵاتی ئەڵمانیایە."

بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئاماژەشی بەوەدا: "لە ساڵی 2023 هاتنی گەشتیاران لە رێگەی فڕۆکەخانەوە بۆ هەولێر 15% زیادی کردووە، هەروەها لە مانگی 12ی ساڵی 2023 لە هەموو مانگەکان زیاتر گەشتیارمان هەبووە، ئەمەش مانای ئەوەیە ئاسایشی هەرێمی کوردستان و فڕۆکەخانە لە ئاستێکی باش دایە."

راشیگەیاند: "پێشبینی دەکەن بۆ ئەمساڵ سێ هێڵی ئاسمانی نوێ گەشتەکانیان راستەوخۆ لەگەڵ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەوڵیر دەستپێدەکەن."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه