کەمێک پێش ئێستا پەروەردەی گشتی سلێمانی نووسراوی فەرمی کرد بۆ کاتی دەسپێکردنەوەی دەوام.
بەپێی نووسراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی كە واژووی دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی لەسەرە و تێیدا هاتووە، دوای وەرگرتنی یاداشتی ئەنجومەنی سەرتاسەریی فەرمانبەران و مامۆستایانی ناڕازی و وەڵامدانەوەی لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە بە شێوەیەكی ئەرێنی كە پشتگیری لە داوا رەواكانی مامۆستایان دەكەین و سوپاسی لە خۆبردوویی مامۆستایان دەكەین.
هەر لە نووسراوەكەدا هاتووە داواكارین لە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن پڕۆسەی خوێندن لە رۆژی سێشەممە 9ی 1ی 2024 دەستپێبكەنەوە لەبەر ئەوەی خوێندكاران چاوەڕوانی دڵسۆزیتانن بۆ ئەوەی ئەمساڵی خوێندن نەفەوتێت.
وەڵام بدەوه