Kurdistan Press - شەپۆلێکی بەهێزی بەفروباران دەگاتە ھەرێمی کوردستان شەپۆلێکی بەهێزی بەفروباران دەگاتە ھەرێمی کوردستان | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

شەپۆلێکی بەهێزی بەفروباران دەگاتە ھەرێمی کوردستان

ئیتاڵیا باشوری ئەوروپا ئەمرۆ شەممە 6 - 1 - 2024 ز بارینی بەفرێکی زۆر لەئەنجامی کاریگەری نزمە پاڵە پەستۆیەکی چالاکی دەریای ناوەڕاستو هاتنی شێیەکی زۆری زەریای ئەتڵەسی بۆ سەر دەریای ناوەڕاست و دابەزینی بارستە هەوایەکی ساردی جەمسەری باکور ، 

ئەم نزمە پاڵە پەستۆیەی دەریای ناوەڕاست لەجوڵەدایە بەرەو ناوچەکانی هەرێم و شێی زەریای ئەتڵەسیش ئەوەندەی تر نزمە پاڵە پەستۆیەکە بۆ ئێمە بەهێزتر دەکات و شەپۆلی بەهێز دەڕەخسێنێ بۆ تەواوی ناوچەکانمان دوای ناوەڕاستی هەفتە دەگات و ئەگەر هەیە بۆ ناوچەکانی ئێمەش و تایبەت ناوچە شاخاویە کوێستانەکان بەفرێکی زۆر ببارێ ،

لەهەمبەر چالاک بوونو فراوان بوونی بارستە هەوایە ساردەکە بازنەی بەفر بارین فروانتر دەبێت ان شاءاللە 

مەرجی بەفر بارینی باش بۆ نزمایه کانیش  تەنیا وەستاوەتەوە لەسەر بەهێز بوونی بارستە هەوایە سارده کە کەبەهێز بێت بەڵام تا ئێستا تەواو جێگیر نیه و نەچۆتە حاڵەتی بەهێزی جێگیر بونەوە به هیوای بەهێز بێت ...

واللە اعلم

#شاڵاوهیدایەت 

‌6 - 1 - 2024 ز

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه