وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێمی کوردستان راگەیاند، بە مەبەستی دیاریکردنی ناوی ئەو کەسانەی کە لە ژیاندا ماون و ئەوانەی کە لە ژیان نەماون، داوا لە کەسانی خاوەن پێدوایستی تایبەت دەکەین سبەی رێککەوتی 7-1-2024، لە بەڕێوەبەرایەتییەکانمان ئامادەبن و لەکاتی ئامادەبوونیان ئەم پێداویستییانەیان پێ بێت.
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بەوەش کرد، "دەبێت هەموو خاوەن پێداویستییەکی تایبەت ئەو فۆڕمە پڕبکەنەوە ئەگەر نا مووچەکانیان دەبڕدرێت".
پێداویستییەکان بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی دڵنیایی.
- دەبێت کەسە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکە ئامادە بێت
- ناسنامەی مووچە وەرگرتنی پێبێت
- دوو وێنەی مامەڵە
- کارتی نیشتمانی یان ناسنامەی باری کەسی
وەڵام بدەوه