Kurdistan Press - کاتی شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین و تەرزە  راگەیاندرا کاتی شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین و تەرزە  راگەیاندرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کاتی شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین و تەرزە  راگەیاندرا

ئەمڕۆ هەینی، هەڤاڵ سدیق شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، لە ئەنجامی چڕبوونەوەی هەورەکان و هاتنی شەپۆلێكی چڕی بارانبارین و هەورەبروسکە لە ناوچەکانی رۆژئاوای کوردستانەوە ئەگەری هەیە ئەمشەو لە پارێزگای دهۆک و موسڵ شەپۆلێکی بارانبارینی بەخوڕ و تەرزە ببارێت.
ئاماژەی بەوەش کرد، بەهۆی کاریگەری شەپۆلەکەوە لە درەنگانی ئەمشەوەوە شەپۆلێکی نمەباران ناوچە شاخاوییەکانی هەولێر و سلێمانی دەگرێتەوە.
وتیشی، " پێشبینی دەکرێت بەهۆی شەپۆلەکەوە پلەکانی گەرما روو لە دابەزین بکەن".

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه