وەفدێکی هەرێم بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی بودجەی (2024)و موچەی فەرمانبەران سەردانی بەغدا دەکەن
بڕیاڕە هەفتەی داهاتوو وەفدێكی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغداد بكات.
سەردانەكە تایبەتە بە گفتوگۆكردن لەبارەی هەردوو دۆسیەی بودجەی ساڵی (2024) و پشكی هەرێم تیایدا, وێڕای دواكەوتنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم.
لەچەند رۆژی رابردودا, نوێنەرانەی مامۆستایان و موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان, لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبونەوە, بەوتەی ئەندامانی وەفدەكە, سودانی بەڵێنی داوە كێشەی دواكەوتنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەبودجەی ئەمساڵدا چارەسەربكات.
هەروەها لەسەر داواکاری ئەدانی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دادگەى باڵاى فیدراڵیی عێراق بۆ تاوتوێکردنى سکاڵایەک کۆدەبێتەوە، کە لە دژى بڕیارێکى حکومەتى فیدراڵى تۆمار کراوە، بۆ ناردنى دوو ترلیۆن و 100 ملیار دینار بە قەرز بۆ هەرێمى کوردستان
دادگەى باڵاى فیدراڵیى عێراق، لە 8ـی کانوونى دووەمى 2024، دانیشتنەکانى لە ساڵی نوێدا دەستپێدەکاتەوە و بۆ تاوتوێکردنى سکاڵایەک لە دژى ناردنى سێ گوژمەى قەرز بۆ هەرێمى کوردستان. سکاڵاکە لەلایەن مستەفا سەنەد، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقەوە لەدژى سەرۆکوەزیرانى عێراق تۆمارکراوە و تێیدا داوای کردووە، دادگەکە بڕیارێکی حکومەتی عێراق بە نادروست بزانێت
17ـی ئەیلوولی 2023، ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق بڕیاریدا دوو تریلیۆن و 100 ملیار دینار بە قەرز بداتە هەرێمى کوردستان بۆ مووچەی فەرمانبەران و بەسێ گوژمەى 700 ملیار دینارى ئەو پارەیەى نارد کە بڕیارە لە پشکى هەرێمى کوردستان لە بودجەى 2024 ببڕدرێت.
لەو رۆژەدا دادگەکە چوار سکاڵا تاوتوێ دەکات، یەکەم سكاڵایان سکاڵاکەی مستەفا سەنەدە، کە لە رۆژی 04-12-2023 دواخراوە بۆ 08-01-2024.
وەڵام بدەوه