زانیاری گرنگو دڵخۆشکەر :- شەوی پۆست- 4 لەسەر 5 ی 1 ی 2024
جگە لەو شەپۆلەی سبەی تاڕۆژی شەممە کەبەردەوامە لەزۆربەی ناوچە بارانی باشی پێوەیه و لەگەڵ بەفر بارین بۆ بەشێکی ناوچە کوێستانو شاخاویە بەرزەکان ،
وا پێشبینی دەکەین لە ناو هەفتەی دووەمدا بەدیاریکراویش مەودای 10 بۆ 15ی مانگ بەهۆی گەڕانەوەی سیستەمێکی پەستان بەرزی زەبەلاحی وشکو سەقامگیر درێژ بوونەوەی لەجەمسەری باکورەوە بۆ سەر خۆرئاواو ناوچە جیاوازەکانی باکورو ناوەڕاستی ئەوروپا " بەمەش سیستەمێکی نزمە پاڵەپەستۆ بەکەشێکی باشو تەڕو بارانو بەفرو سەرماو سوڵەی توند دەگەرێتەوە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ئەو سیستەمە مەودای مانەوەکەی باشەو درێژ خایەنە لەسەرەتادا بەبارانی باش دەست پێدەکات لەگەڵ بارینی بەفر لەشاخاویە کوێستانو بەرزو سنوریەکان لەناوەڕاستی شەپۆلو کۆتایی شەپۆل بەهۆی دابەزینی بارستە هەوای ساردی جەمسەری باکور بازنەی بەفر بارین بەرفراوان دەبێت و بەفر دادەبەزێت بۆ خوار 1000 مەتر لەئاست ڕووی دەریاوە بەو هۆیەوە ئەگەری بەفر بارین دەبێت بۆ زۆرینەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەسەنتەرەکانیشەوە ،
لەچەند ڕۆژی داهاتودا زانیاری تایبەتی و زیاترمان دەبێت لەسەر دۆخەکە ....
واللە اعلم
#شاڵاوهیدایەت
4 - 12 - 2023
وەڵام بدەوه