Kurdistan Press - سبەی شەپۆلێکی بەفر و باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە سبەی شەپۆلێکی بەفر و باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سبەی شەپۆلێکی بەفر و باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

كەشناسێك ئاماژە دەكات كە شەپۆلێكی باران و بەفر روو ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان دەكات، ئەو وادەكەی دیاری دەكات و دووپاتی دەكاتەوە كە لە ناوچە شاخاوییەكان لە سبەی ئێوارەوە باراینی بەفر دەست پێ دەكات.
 
هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی، كەشناس لە پۆستێك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان سەبارەت بە كەشوهەوای چەند رۆژی داهاتووی هەرێمی كوردستان نووسیویەتی، لە ئێوارەی سبەی پێنجشەمەوە بەهۆی كاریگەریی نزمەپەستانی دەریای سپی ناوەڕاست، شەپۆلێكی بارانی ناوەند روو لە ناوچە جیاوازەكانی هەرێم دەكات .

زیاتر گوتی، سەرەتای شەپۆلەكە بە نمەباران لە ناوچەكانی رۆژئاوای پارێزگەی دهۆك دەست پێ دەكات، بە تێپەڕبوونی كات بارانەكە فرەوانتر دەبێت و سەرجەم ناوچەكانی پارێزگەكە دەگرێتەوە، بەرەبەیانی رۆژی هەینیش بۆ كاتی خۆرهەڵاتن بەدواوە، باران دەگاتە تەواوی سنووری پارێزگەكانی هەولێر و نەینەوا و سلێمانی و ئیدارەی راپەڕین، دوای نیوەڕۆی ئەو رۆژەش كاریگەریی شەپۆلەكە دەگاتە پارێزگەی هەڵەبجە و تا درەنگانی شەوی شەموو بۆ كاتی بەرەبەیان.

ئاشكرای كرد، چەقی شەپۆلەكە لە نیوەڕۆی رۆژی هەینی بۆ درەنگانی شەوی شەمووە، لە دهۆك و دەوروبەری ئەگەری بارانێكی زۆر باش هەیە و بارانەكەش ناوەند بۆ بەخوڕ دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەكانی هەولێریش ئەگەری بارانی زۆرباش هەیە، بەتایبەتی لە ناوچەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و دەوروبەری و شەقڵاوە ئەگەری بارانێكی ناوەند بۆ بەخوڕ هەیە، لە سەنتەری پارێزگەی هەولێر و دەوروبەری ئەگەری نمەباران بۆ بارانی ناوەند هەیە .

لە كەركووك و دەوروبەری ئەگەری نمەباران بۆ بارانی ناوەند هەیە، لە ئیدارەی راپەڕین رۆژی هەینی ئەگەری بارانی ناوەند بۆ بەخۆڕ هەیە، بەڵام كاریگەریی ئەم شەپۆلە لەسەر ناوچەكانی ئێدارەی گەرمیان لاوازە، تەنیا ناوچەكانی باكوری گەرمیان ئەگەری نمەباران هەیە و ناوچەكانی باشوور ئەگەری بارانێكی كەم هەیە، لە سلێمانی و دەوروبەری ئەگەری بارانێكی ناوەند و لە هەندێك ناوچەشی ئەگەری بارانی بەخوڕ هەیە.
 
ئەو كەشناسە دووپاتی كردەوە، بەهۆی هاتنی بارستە هەوایەكی ساردی جەمسەری بۆ ناوچە شاخاوییەكانی هەرێم، بارینی بەفرێكی ناوەند لە ناوچە شاخاوییەكان دەست پێ دەكات و پلەكانی گەرما دوو بۆ سێ پلەی سەتی نزم دەبنەوە، كاریگەریی ئەم شەپۆلەش لە درەنگانی شەوی هەینی لەسەر شەموو لە مووسڵ و دهۆك و هەولێر و كەركووك كۆتایی دێت، لە ناوچە شاخاوییەكانی هەولێر و ئیدارەی راپەڕین و سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیانیش پێش نیوەڕۆی رۆژی شەموو باران كۆتایی دێت، بەڵام لە هەندێك ناوچە نزمەكان لە پارێزگەكانی هەولێر و دهۆك و سلێمانی بەهۆی بارانی زۆرەوە ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی و ئاو دروستبوونی لافاو هەیە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه