KurdistanPress...

CLOSE

مووچەی ئەو وەزارەتە دابەش دەکرێت

وەزارەتی پێشمەرگە لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاماژە بەوە دەدات، مووچەی مانگی 12ی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.

وەزارەتی پێشمەرگە ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە، تێیدا هاتووە: "دوای ئەوەی هاوکاریی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە خراوەتە سەر ئەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بودجە و بەرنامەکان (ژمێریاریی سەربازی)، ڕێکارە دارایی و ژمێریارییەکانی ئەنجام دا، بانکەکانی ئاگادار کردوونەتەوە، سبەی ڕۆژی پێنجشەممە 4/1/2024، مووچەی مانگی 12ی2023ی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت."

پێشتر فەریق عیسا عوزێر، سەرۆكی ئەركانی وەزارەتی پێشمەرگە، ڕایگەیاندبوو: "تەمویلی مووچەی لیوا هاوبەشەكانی پێشمەرگە، كە لەلایەن ئەمریكاوە دابین دەكرێت، دوای گەیشتنی مووچەی لیوا هاوبەشەكان دەدرێت." 

ئەوەشی خستبووە ڕوو: "مووچەكە تەنیا لیوا هاوبەشە كۆنەكان دەگرێتەوە."
چەند لیوایەكی پێشمەرگە، کە ژمارەیان نزیکەی 44 هەزار پێشمەرگەیە و بودجەیان لەلایەن وەزارەتی بەرگریی ئەمریكاوە دابین دەكرێت، مانگانە دوای ئەوەی پارەكە دەخرێتە سەر ئەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، مووچەكانیان دەدرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه