Kurdistan Press - سەرۆک وەزیران بڕیارێکی گرینگی دەرکرد سەرۆک وەزیران بڕیارێکی گرینگی دەرکرد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆک وەزیران بڕیارێکی گرینگی دەرکرد

ئەمڕۆ چوارشەممە 3/1/2024، پارێزگای هەولێر ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە، تێیدا هاتووە: "بە بڕیاری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لەپێناو پاراستنی شاری ھەولێر و دەوروبەری لە کاریگەرییەکانی لافاو، بە گوژمەی 2 ملیار و 100 ملیۆن دینار، سێ پڕۆژەی ستراتیژی خراونەتە واری جێبەجێکردنەوە، کە پێک هاتوون لە کۆنکریتی ڕێڕەوی سروشتی لە گردجووتیار، کۆنکریتکردنی ڕێڕەوی سروشتیی کۆڕنیش نزیک شاری زیلان، دروستکردنی پردێکی ھەشت چاوە لە گوندی تەندوورەی سەر بە ناحیەی شەمامک."

ئەوەش خراوەتە ڕوو، ئێستا ھەرسێ پڕۆژەکە لە جێبەجێکردندان و مەبەست لە ئەنجامدانیان، پاراستنی شاری ھەولێر و دەوروبەریەتی لە زیانەکانی لافاو، دوای تەواوبوونیان، کاریگەرییان لەسەر کەمکردنەوەی زیانەکانی لافاو دەبێت.

پارێزگای هەولێر باس لەوەش دەكات، ئەو سێ پڕۆژەیە ڕێڕەوی ئاوی باران چارەسەر دەکەن، ساڵانە بەھۆی بارانی زۆرەوە ئاوێکی زۆر لەو ڕێڕەوانە دەردەچێت، پێویست بوو حکوومەت بۆ پاراستنی ئەو ناوچانە، چارەسەری ئاوی سروشتی بکات و ئەو ناوچانە پارێزراو بن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه