Kurdistan Press - نرخی ئەمپێری مۆلیدە بۆ مانگی 12 ڕاگەیاندرا نرخی ئەمپێری مۆلیدە بۆ مانگی 12 ڕاگەیاندرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

نرخی ئەمپێری مۆلیدە بۆ مانگی 12 ڕاگەیاندرا

بەرپرسی مۆلیدە ئەهلییەكانی هەولێر ڕای گەیاند، نرخی ئەمپێرێك كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان بۆ مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو لە شاری هەولێر لە 12 هەزارەوە دەست پێ دەكات بۆ 17 هەزار، ئەو گەڕەكانەشی كارەبای مۆلیدەیان زیاترە نرخی ئەمپێرێك دەگات 21 هەزار.
ئەمڕۆ دووشەم یەكی كانوونی دووەم، خۆران خۆرانی بەرپرسی مۆلیدە ئەهلییەكانی شاری هەولێر رایگەیاند، بۆ مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو هەر ئەمپێرێك لە 12 هەزارەوە دەست پێ دەكات بۆ 17 هەزار، ئەو گەڕەكانەشی كارەبای مۆلیدەیان زیاترە نرخی ئەمپێرێك دەگات 21 هەزار.
بەپێی ڕاپۆرتی دەستەی ئامار لە هەرێمی كوردستان، كۆی گشتیی مۆلیدە ئەهلییەكان لە هەرێمی كوردستان ژمارەیان حەوت هەزار و 354 دانەیە نزیكەی هەشت هەزار كەس وەك كارمەندی موەلیدە ئەهلییەكان كار دەكەن.
ئەو مۆلیدانەی لە ناو شار و شارۆكەكاندا شوێنی جیۆگرافیی خۆیان هەیە و بریتین لە سێ هەزار و 28 شوێن، لەسەر ئاستی پارێزگاكان، پارێزگای هەولێر زۆرترین ژمارەی شوێنی مۆلیدەی تۆماركراوی هەیە كە بریتییە لە هەزار و 338، پارێزگای سلێمانی ژمارەی شوێنی مۆلیدە تۆماركراوەكان بریتییە لە هەزار و 150 شوێن، لە پارێزگای دهۆك تەنیا 540 شوێنی هەیە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه