نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق، رایدەگەیەنێت، بەرپرسیارێتی لە ئەستۆی حكوومەتی عێراق و هاوپەیماناندایە رێگری لە هێرشی میلیشیاكان بۆ سەر هەرێمی كوردستان بكەن. جەخت لەوەش دەكاتەوە، بەردەوامیی ئەو هێرشانە كاریگەریی خراپ لەسەر پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا دادەنێت.
لیوا عەبدولخالق تەڵعەت، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق، ڕایگەیاند، نەخشەی ئەو هێرشانەی دەكرێنە سەر هەرێمی كوردستان دیارن و ئەو هێزانەی هێرش دەكەن، لە لای حكوومەتی هەرێمی كوردستان و عێراق ناسراون، گوتیشی: ”هەرێمی كوردستان بە هیچ شێوەیەك لە هاوكێشەی شەڕی نێوان ئەو میلیشیایانەی عێراق لەگەڵ ئەمریكادا نییە، لەبەرئەوە ئەركی حكوومەتی عێراق و هەروەها هاوپەیمانانە، كە رێگری لەو هێرش و كردەوە تیرۆرستییانە بكەن، كە ماوە ماوە لەلایەن ئەو گرووپە میلیشیایانەوە دەكرێنە سەر هەرێمی كوردستان.“
لیوا عەبدولخالق تەڵعەت، ئاماژەی بەوەش دا، هەڵوێستی حكوومەتی عێراق لە بەرامبەر بەو هێرشانە ئەرێنییە و لە دژیانە، بەڵام وا دیارە تاوەكوو ئێستا نەیتوانیوە رێگرییان لێ بكات، گوتیشی: ”ئەو گرووپانە ناتوانن سەقامگیریی هەرێمی كوردستان تێكبدەن، چونكە حكوومەتی هەرێمی كوردستان و هێزی پێشمەرگە توانای پارێزگارییان لە هەرێمی كوردستان هەیە، بەڵام ئەو كردەوانە دەچنە خانەی كاری تیرۆرستییەوە و ئەركی هەموو لایەكە بە هاوبەشی رووبەڕووی تیرۆر ببینەوە.“
لیوا عەبدولخالق تەڵعەت، جەختی لەوەش كردەوە، كە بەردەوامیی ئەو هێرشانە كاریگەریی خراپی لەسەر پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغدا دەبێت و پێویستە حكوومەتی عێراق پەلە بكات لە كۆنتڕۆڵكردنیان
لیوا عەبدولخالق تەڵعەت : هێزی پێشمەرگە توانای پارێزگارییان لە هەرێمی كوردستان هەیە
2سال |
کوردستان پڕێس ![]() |
کوردستان پڕێس
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
ئەوانەش ببینە
NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان
هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە
دۆخی تاریک
ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا

وەڵام بدەوه