Kurdistan Press - بەم نزیکانە دەست بە ناو نوسینی کرێچیان دەکرێت، بیست ھەزار خێزان لێ سوودمەند دەبن بەم نزیکانە دەست بە ناو نوسینی کرێچیان دەکرێت، بیست ھەزار خێزان لێ سوودمەند دەبن | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بەم نزیکانە دەست بە ناو نوسینی کرێچیان دەکرێت، بیست ھەزار خێزان لێ سوودمەند دەبن

سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان زانیاریی نوێ لەبارەی دروستكردنی 20 هەزار شوقە بۆ كرێچی و كەمدەرامەتەكان ئاشكرا دەكات و رایگەیاند، ناونووسین لە رێگەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان دەبێت.
د. محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان، راگەیاند: "ئەو یەكە نیشتەجێبوونانەی، كە لە قۆناغی یەکەمدا 20 هەزار یەکە دەبێت بۆ کەمدەرامەت و کرێنشینان، بەم نزیكانە پڕۆسەی ناونووسینی كرێچییه‌كان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان دەست پێدەكات و میكانیزمەكەی رادەگەیەندرێت".
ئەو 20 هەزار شوقەیە بە فەرمانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەبێت و لە هەشت شوێنی سەرەکیدا دەبن، کە چوار پارێزگا و چوار یەکەی سەربەخۆن و بە شێوەی یەکسان دابەش دەکرێت.
محەمەد شوکری ئەوەشی خستە ڕوو: "پێشەكیی پێدانی شوقەكان زۆر كەم دەبێت و قیستەكانیش كەم و ماوە درێژ دەبن و لە چەند رۆژی داهاتووشدا بڕی پێشەكی و پارەی قیستەكان یەكلایی دەكرێتەوە".
جەختی كردەوە، لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوودا، وەك دەستەی وەبەرهێنان دەرخستەی پڕۆژەکە و شێوازی جێبەجێکردنی دیاری دەکەن و بانگهێشتی وەبەرهێنەران دەکەن: "لەگەڵ ئەوەشدا، هەوڵ دەدەین لە زووترین کاتدا ئەو پڕۆژانە جێبەجێ بکەین و هەموو پرۆسەکەش لەژێر چاودێریی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا دەبێت، هەروەها سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش رای سپاردووین هەموو هاوکارییەکیان بکرێت، بۆ ئەوەی ئەو پڕۆژەیە سەرکەوتوو بێت”.
سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان گوتیشی: "دروستکردنی یەكەكان بەپێی ڕێژەی نیشتەجێبوون دەبێت و بۆ ئەو کەمدەرامەتانە دەبێت، کە توانای دابینکردنی یەکەی نیشتەجێبوونیان نییە، هەرچی لە توانای حكوومەتیشدا بێت بۆ بارسووكیی ئەو كرێچییانە، دەیكات".

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا