وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ یەكشەممە 28/2/2021 گەورەترین نەخۆشخانەی تایبەت بە چاودێری چڕ لە هەولێر دەکرێتەوە و هۆشداریش لە هەڵکشانی ئامارەکانی تووشبوون بە جۆرە نوێیەکانی کۆڕۆنا دەدات.
وەزارەتی تەندروستی لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، لە درێژەی ئامادەکارییەکان بۆ بەرەگاربوونەوەی هەڵکشانی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بڵاوبوونەوەی زنجیرەی نوێی ڤایرۆسەكە، بەشێکی گەورەی چاودێری چڕ بەناوی (نەخۆشخانەی لالاڤ) لە شاری هەولێر دوای تەواو بوون و دابینکردنی سەرجەم ئامێر و پێداویستی پزیشکی دەکرێتەوە.
لە راگەیاندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەو نەخۆشخانەیە بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشانی کۆرۆنا کە باری تەندروستیان ناجێگیرە بەکاردەهێنرێت.
وەزارەتی تەندروستی هۆشداریشی داوە، رۆژ بە رۆژ ژمارەی تووشبوون بە كۆرۆنا لە زیادبوون دایە و هەموو ئاماژەکان بەرەو هەڵکشان و تەشەنەکردنی ڤایرۆسەكەیە و هەرێمی کوردستان لەبەردەم ترسناکی بڵاوبوونەوەی خێرا دایە. داوا لە هاووڵاتیانیش دەکات پابەندی رێنمایی تەندروستی بن و خۆیان بپارێزن.
وەڵام بدەوه