Kurdistan Press - زاخۆ.. سیستەمێكی پێشكەوتووی ڕووناككەرەوە بۆ پردی دەلال داندرا زاخۆ.. سیستەمێكی پێشكەوتووی ڕووناككەرەوە بۆ پردی دەلال داندرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

زاخۆ.. سیستەمێكی پێشكەوتووی ڕووناككەرەوە بۆ پردی دەلال داندرا

ڕۆژانە بە بەردەوامی ژمارەیەكی زۆر گەشتیارانی كوردستان و پارێزگەكانی عێراق و بیانی سەردانی پردی دەلال دەكەن، بە تایبەتی ئەمساڵ لە ڕۆژانی جەژندا ژمارەیەكی زۆر لە گەشتیاران سەردانی زاخۆ و "پردی دەلال"یان كرد و لەلایەن تیمەكانی گەشتوگوزاری زاخۆوە بەردەوام نۆژەن و خاوێن دەكرێتەوە.
بۆ بایەخدانی زیاتر بە پردی دەلال بۆ ئەوەی بە جوانتریش شێوە پێشوازی لە گەشتیارانی كورد و پارێزگەكانی عێراق و بیانی بكرێت، گەشتوگوزاری زاخۆ و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بە گوژمەی نزیكەی 70 ملیۆن دینار سیستەمێكی پێشكەوتووی ڕووناككەرەوەیان بۆ پردەكە دانا و ئەمەش هێندەی تر بووە جێی سەرنجی گەشتیاران و سیمایەكی جوانتری بە پردەكە داوە.
گوژمەی پرۆژەی دانانی سیستەمی ڕووناككەرەوە لەسەر ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و بەشێوەی ڕاستەوخۆ كارەكە لەلایەن گەشتوگوزاری زاخۆ جێبەجێكراوە، ئەمەش لەكاتێكدایە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بە گوێرەی پلانێكی نوێ، بایەخی زیاتر بە سێكتەری گەشتوگوزار دەدات.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا