Kurdistan Press - سوپای ئێران سنووری سیدەكان تۆپباران دەكات سوپای ئێران سنووری سیدەكان تۆپباران دەكات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سوپای ئێران سنووری سیدەكان تۆپباران دەكات

لە كات ژمێر 8:20  خولەكی بەیانی ئەمڕۆ تۆپخانەكانی سوپای كۆماری ئیسلامی ئێران بەچڕی كوێستانی بەربزینی لە  سنووری سیدەكان تۆپباران كرد .
تۆپبارانەكە ماوەی نزیك نیو كات ژمێرە ناوە ناوە  لەكوێستانی نزیك لە گوندو ئاواییەكانی  بن پەرێزە، كەتینە و دەرهۆل و دۆلی زەرزێیە بەردەوامی هەبووە.
 ئەو تۆپبارانەی كۆماری ئیسلامی ئێران مەترسی بۆ سەر ژیانی دانیشتوانی ئەو گوندانە دروست كردوە و بەپێ قسەی موختاری گوندی بنی ڕەشكین لەئەگەری بەردەوامی تۆپبارانەكان  گوند نیشینانی ئەو سنورە ناچارن  ماڵەكانیان جێ بهێلن
لای خۆشیەوە ئێحسان چەلەبی، بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەكان بەكوردستان تیڤی ڕاگەیاند: تۆپبارانەكە هیچ زیانی گیانی بەهاوڵاتیانی سڤیلی ئەوسنوورە نەگەیاندووە و لەئێستاشدا تۆپبارانەكە وەستاوە و ڕەوشەكە ئارام بۆتەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا