Kurdistan Press - سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق دەكات سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق دەكات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق دەكات

ڕۆژی سێشەممە ١٠ـی ئایاری ٢٠٢٢ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئیلبروس كوتراشیڤ باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق كرد.

لەو دیدارەدا كە ئۆلێگ ڤلادیمیرۆڤیچ لێڤین كونسوڵی ڕووسیا لە هەولێر ئامادەی بوو، بارودۆخی سیاسیی عێراق تاوتوێ كرا و سەرۆك بارزانی ڕۆشنایی خستە سەر ئاستەنگەكانی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی عێراق و، هەوڵەكان بۆ پێكهێنانی حكوومەتی تازەی عێراق و تێپەڕاندنی گرفت و تەحەددیاتەكان.

لە بەشێكی دیكەی ئەو كۆبوونەوەیەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سووریا ئاڵوگۆڕ كرا و سەرۆك بارزانی  تێبینی و نیگەرانییەكانی خۆی لەبارەی ئاییندەی گەلی كورد لە سووریا بۆ شاندی میوان خستەڕوو.

پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و ڕووسیا و هەماهەنگی نێوان هەردوولا تەوەری تری ئەو كۆبوونەوەیە بوو.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه