ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2022/5/9 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز فيليب ڤاندین بولك، باڵيۆزى به‌لژيكا له ئوردن و عيراق كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى عيراق و هه‌رێمى كورستان له‌گه‌ڵ به‌لژيكا، ڕۆڵى به‌لژيكا له چوارچێوه‌ى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعشدا، دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى پرۆسه‌ى سياسيى عيراق و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له بره‌ودان په‌يوه‌ندييه‌كان و فراوانكردنى بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌ش كرده‌وه و هاوڕا بوون كه داعش هێشتا مه‌ترسييه‌كى ڕاسته‌قينه‌يه و هه‌ڕه‌شه له ئاسايشى عيراق و ناوچه‌كه ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ش عيراق پێويستى به به‌رده‌واميى پشتگيريى نێوده‌وڵه‌تى هه‌يه.
به‌ڕێز باڵيۆزى به‌لژيكا سوپاس و پێزانينى وڵاته‌كه‌ى بۆ ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش و قوربانييه‌كانى پێشمه‌رگه ده‌ربرى و دووپاتی کرده‌وه که وڵاته‌که‌ی وه‌ک هاوبه‌شێکى پابه‌ند به پشتگیریی عیراق و هه‌رێمی کوردستان ده‌مێنێته‌وه.
لای خۆیه‌وه سەرۆکی ھەرێمی کوردستان وێڕای ده‌ربڕینی سوپاس و پێزانینی هه‌رێمى كوردستانى بۆ پشتگيرى و هاوكارييه‌كانى به‌لژيكا له شه‌ڕى دژى تيرۆردا، جه‌ختی له پێویستیی هاریکاری و هه‌ماهه‌نگیی نێوان سوپای عیراق و پێشمه‌رگه کردوه به‌تایبه‌تی له‌و ناوچانه‌ی بۆشاییی ئه‌منییان هه‌یه.
دۆخی شه‌نگال و ئاواره‌بوونه‌وه‌ی خه‌ڵکی ناوچه‌که له ئه‌نجامى پێشهاته ئه‌منييه‌كان، ئه‌رک و کاره‌کانی یوونیتاد له عیراق، دۆخی ناوخۆی هه‌رێمی کوردستان و گرنگیی گفتوگۆ بۆ لێکگه‌یشتن، پرسی ئازادییه‌کان و ئازادیی ڕاده‌ربڕین، په‌تای کۆڤید_١٩ و کاریگه‌رییه‌کانی، دوا پێشهاته‌كانى شه‌ڕ و پێكدادان له ئۆكراينا و لێکه‌وته‌کانی، دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌حه‌دییه‌کانی ئه‌مڕۆی جیهان، چه‌ند ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون.
کوردستان پڕێس
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕ‌ۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان
هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە
دۆخی تاریک
ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا

وەڵام بدەوه