Kurdistan Press - سەرۆکی ئەرکان پێشوازی لە راوێژکاری باڵای هێزەکانی هاوپەیمانان کرد سەرۆکی ئەرکان پێشوازی لە راوێژکاری باڵای هێزەکانی هاوپەیمانان کرد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆکی ئەرکان پێشوازی لە راوێژکاری باڵای هێزەکانی هاوپەیمانان کرد

راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە 
بەبۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکەکەی، وەک راوێژکاری باڵای هێزەکانی هاپەیمانان لەهەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ ٨ی ئایاری ٢٠٢٢، فەریق جەمال محەمەد سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ تاد بۆرۆس راوێژکاری باڵای هێزەکانی هاوپەیمانان لەهەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری کرد.
لەدیدارێکدا، کە عەمید روکن محەمەد سەعید بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان و هەماهەنگی وەزارەت تێیدا ئامادەبوو، کۆڵۆنێڵ تاد بۆرۆس راوێژکاری باڵای هێزەکانی هاوپەیمانان لەهەرێمی کوردستان رایگەیاند: ئەرکەکەی وەک گەورە راوێژکار لە هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بەمزوانە بەکۆتا دێت، گوتیشی بۆ من جێگای خۆشحاڵی بوو، کە لە نزیکەوە لەگەڵ پێشمەرگە بووم، بەیەکەوە زۆر کاری گرنگ و باشمان ئەنجامدا. 
لای خۆیەوە، سەرۆکی ئەرکان سوپاس وستایشی راوێژکاری باڵای هێزی هاوپەیمانانی کرد، بۆ هەوڵ ماندوبوونە بەردەوامەکانی لەکارکردن لەگەڵ هێزی پێشمەرگەی کوردستان و رایگەیاند: کۆڵۆنێڵ تاد بۆرۆس یاریدەدەرێکی باش و چالاک بوو بۆ سەرکەوتنی کار و پرۆژە هاوبەشەکانی نێوان هەردوولا، هاوکات خۆشحاڵی خۆشی نیشاندا، کە لەماوەی رابردوودا، وەک یەک تیم کاریان لەگەڵ راوێژکاری باڵای هێزی هاوپەیمانان کردووە، هیوای سەرکەوتنی لەئەرک و کاری داهاتوویدا بۆ خواست.
لەکۆتایی دیدارەکەدا، وەک نیشاندانی وەفا و ڕێز و خۆشەویستی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بۆ کۆڵۆنێڵ تاد بۆرۆس لەبەرامبەر کار و خزمەتەکانی بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان، دیاری ڕێز لێنانی لەلایەن فەریق جەمال محەمەد سەرۆکی ئەرکانەوە پێبەخشرا.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه