Kurdistan Press - ڕوونکردنەوەیەک لە بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج وعومڕەوە ڕوونکردنەوەیەک لە بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج وعومڕەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ڕوونکردنەوەیەک لە بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج وعومڕەوە

دوای بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە یەکێک لە دەزگاکانی راگەیاندن بەوەی چەند عومڕەکارێکی کورد لە شاری مەککە لە ئۆتێلەکانیان دەکراون و پارەیان پێ نەماوە دوای بەدواداچوونی تیمەکانمان دەرکەوت کە هیچ عومڕەکارێکی کوردستان لە ئۆتێلەکانیان دەرنەکراون و سەرلەبەری ئەو هەواڵە هەڵبەستراوە ڕەنگە مەبەستی دیکە لەپشت بڵاوکردنەوەی ئەم دەنگۆیانەوە هەبێت
ئەمە لە کاتێکدا کە ئەمساڵ بۆیەکەم جارە دوای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا ژمارەیەکی زۆری موسڵمانان لە هەموو جیهان سەردانی سعوودیە بکەن بەمەبەستی بەجێگەیاندنی سونەتی عومڕە کە لە ڕەمەزاندا خێر و تایبەتمەندی زۆرتری هەیە
ئەمساڵ بە پێی ئامارەکانی سعوودیە تەنیا لە مانگی رەمەزانی پیرۆز نزیکەی حەوت ملیۆن کەس عومڕەیان کردووە بۆیە ئەمەیش وایکرد کە قەڕەباڵغییەکی زۆر لە هەموو شوێنەکان بێتە ئاراوە کە دواجار لەکاتی گەڕانەوەیش فشارێکی زۆر کەوتووتە سەر فرۆکەخانەکانی سعوودیە کە بە هۆیەوە عومڕەکارانی زۆر لە وڵاتان گەشتەکانیان  بۆ چەند رۆژێک دواخران
سەبارەت بە عومڕەکارانی کوردستان ئەو عومڕەکارانەی لە رێگەی هێڵی فرۆکەوانی )فلای بغداد( ـەوە گەشتیان کردووە هەموویان لە وادەی خۆیان گەڕاونەتەوە و دەگەڕێنەوە بگرە دوای بەدواداچوونمان پێش جەژن داوا لە عومڕەکاران کراوە ئەگەر بیانەوێت بگەڕێنەوە ئەوا فرۆکە ئامادەیە بەڵام بەشێکی زۆر لە عومڕەکاران بە نیەتی خێری نوێژی جەژن وعیبادەت ئامادەنەبوون بگەڕێنەوە و لە ئێستا زیاتر لە %٦٠ عومڕەکارانی هێلی فرۆکەوانی فلای بەغدا بە بێ کێشە گەڕاونەتەوە و ئەوانی دیکەیش بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا بە پێی ئەو رۆژەی بۆیان دیاری کراوە لە کاتی خۆیاندا بگەڕێنەوە
سەبارەت بەو عومڕەکارانەی لە رێگەی ) هێلی فرۆکەوانی عیراقی(ـیەوە گەشتیان کردووە بەهۆی خوڵبارینی چەند رۆژی ڕابردووی کە لە بەغدا  و نەجەف دروستبوو گەشتەکان ڕاگیرابوون و لە ئێستادا دووبارە گەشتەکان بەردەوامیان هەیە و بەهۆی رێزبەندی گەشتەکانەوە چەند رۆژێک گەشتەکان دواخران و بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕە بە بەردەوامی لەسەر هێڵە لەگەڵ دەستەی باڵای حەج و عومڕەی عیراقی کە ئەو عومڕەکارانەی لە رێگەی هێڵی فرۆکەوانی عیراقییەوە سەفەریان کردووە زووتر بگەڕێنەوە و بڕیاریشە لە چەند رۆژی داهاتوودا بگەرێنەوە هەرێمی کوردستان
لەبارەی هەبوونی کێشە لەگواستنەوەی عومڕەکان لە سعوودیە دەمانەوێت ئەوە بۆ خەڵک و ڕای گشتی ڕوون بکەینەوە کە بەهۆی زۆری وەرگرتنی عومڕەکاران لە سعوودیە فشارێکی زۆر کەوتووتە سەر فرۆکەخانەی مەلیک عبدالعزیز لە جەددە کە بەهۆی بەشێکی زۆر لە عومڕەکارانی وڵاتی دیکەیش گەشتەکانیان دواخراوە 
سەبارەت بە نەمانی پارە و خواردن وەکوو ئەوەی لە ڤیدیۆکەدا باس کراوە دوای بەدواداچوونمان بۆ ئەو بابەتە دەرکەوت کە ئەمە هیچ ئەسڵ و ئەساسێکی بۆ نییە بگڕە  بەهۆی پێداگیری بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕە لەسەر کۆمپانیاکان و چاودێری بەردەوام لەسەریان رۆژانە پێدوایستی خواردنیان بۆ عومڕەکاران دابینکردووە وەکوو پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکی زیاتر بە عومڕەکاران و دوای پەیوەندیکردنمان بە کۆمپانیاکان ئەوەیان خستەڕوو کە هیچ عومڕەکارێک بێ پارە نەماوەتەوە و ئەو کەسەی بانگەشەی ئەوەیش دەکات کە پارەی نەماوە دەتوانێت پەیوەندیمان بە بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەوە بکات بۆ رێنمایکردنی یاخود پارە لە سەرۆک قافڵەی خۆی وەربگرێت و هەر چەند پارەی پێویست بێت ئەگەرچی لە ئۆتێلەکانیاندا زۆربەی پێداویستییان بۆ فەراهەم کراوە
جێگەی خۆیەتی ئەوەیش ڕوون بکەینەوە کە خەڵکانێکی زۆر لە مانگی رەمەزاندا گەشتی عومڕە دەکەن بە بیانوونی مانەوە لە کەعبەی پیرۆز و اعتکاف کردن  بەو شێوەیە رێکدەکەون لەگەڵ شوێنی حەوانەوە وەرنەگرن و هەموو کاتەکانیان لە حەرەم بەسەر ببەن لە خواردن ومانەوە و ئەوانەی کە گەشتی عومڕەیان کردووە ئەوە باش دەزانن
ئەوەی جێگەی تێبینی و سەرنجی ئێمە ڕەنگبی بەشێک لە عومڕەکاران بەهۆی کڕینی کەلوپەلی زۆر بۆ دیاری و زۆرجار تووشی ئەو حاڵەتە دەبن کە پارەی پێویست لەبەردەستی خۆیان ناهێڵن و هەمووی خەرجدەکەن ئەگەرنا خەڵکانێک بۆ گەشتی عومڕە ماوەی پازدە رۆژ ئامادە بێت بچێتە وڵاتێکەوە دەبێت پێشوەختە حسابی ئەوەیشی کردبێت کە بڕە پارەی پێویست لەگەڵ خۆی ببات بۆ هەر نەخۆشییەک یان هەر حاڵەتێکی لەناکاو ،ئەگەرچی بەردەوام لە رێگەی تیمەکانمان و خاوەن کۆمپانیاکانی حەج و عومڕەوە ڕێنمایی بە عومڕەکاران داوە کە ئەو شتانەی دەکڕن لە هەرێمی کوردستان زۆر لەوە باشتر و بە نرخی گونجاوتر بەردەستە
ئێمە لە بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕە هەمیشە لە بەرەی عومڕەکاران و حاجیانین و هەر کەسێک گلەیی هەیە لە کەمتەرخەمی کۆمپانیاکان دەتوانێت لە رێگەی تیمەکانمانەوە یاخود بە هەر هۆکارێک بێت پەیوەندیمان پێوە بکات بۆ ئەوەی لێکوڵێنەوە لە هەر داواکاری و سکاڵایەک بکەین  و بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج وعومڕە هەمیشە  خۆمان بە خزمەتکاری حاجیان و عومڕەکارانی هەرێمی کوردستان دادەنێین و بەدواداچوون و چاودێری بەردواممان هەیە لەسەر هەموو کۆمپانیاکانی حەج و عومڕە ئەمساڵ بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕە بۆ یەکەم جار لیژنەیەکی باڵای پێک هێناوە بۆ بەدواداچوون لە کۆمپانیاکانی گواستنەوەی عومڕەکاران و تاوەکوو ئێستا لێکوڵینەوە لەگەڵ چەندین کۆمپانیادا کراوە چەند کۆمپانیایەکیش  بەهۆی کەمتەرخەمییانەوە سزادراون
بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج وعومڕە بە مافی خۆی دەزانێت بەدواداچوون بۆ هەر هەواڵ و هەوڵێک بکات کە بیانەوێت پێگەی حەج وعومڕە بۆ هەر مەبەستێکی دیکە بەکاربهێنرێت و داوایش لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەکەین کە هەروەکوو چۆن بەردەوام هاوکاربووینە لە پێشکەشکردنی زانیاری بۆیان بە تەواوی لە ڕاستی و دروستی بابەتەکان بگەن و ئینجا بڵاوبکەنەوە بۆ ئەوەی ئەوانیش نەکەونە هەڵەوە
بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی هەرێمی کوردستان
٦\٥\٢٠٢٢

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه