Kurdistan Press - بڕیاری پێدانی یەکەی نیشتەجێبوون جێبەجێ دەبێت بڕیاری پێدانی یەکەی نیشتەجێبوون جێبەجێ دەبێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بڕیاری پێدانی یەکەی نیشتەجێبوون جێبەجێ دەبێت

بەرپرسێکی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، بڕیاری پێدانی یەكەی نیشتەجێبوون، لە بری زەویی نیشتەجێبوون بۆ كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانییانی سیاسی جێبەجێ دەكرێت.

عادل ساڵح، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، راگەیاند: كەسوكاری شەهید و ئەنفالكراوان و زیندانییانی سیاسی، كە تاوەكوو ئێستا لە پێدانی زەویی نیشتەجێبوون سوودمەند نەبوونە، یەكەی نیشتەجێبوونیان پێ دەدرێت، ئەویش بەپێی بڕیاری تازەی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران و سەرجەم دامودەزگا پەیوەندیدارەكانیش راسپێردراون، كە كار لەسەر ئەو بابەتە بكەن.

بەرپرسەكەی وەزارەتی كاروباری شەهیدان روونكردنەوەی لەبارەی بڕیارەكە دا و گوتی: ئەوانەی تاوەكوو ئێستا سوودمەند نەبوونە، ناوەکانیان دەکرێتە لیستێک و ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران دەکرێت و ئەوانیش فەرمانی بۆ لایەنی پەیوەندیدار پێ دەردەکەن، وەکوو وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و شارەوانی و داد و کشتوکاڵ و شەهیدان و دەستەی وەبەرهێنان ڕادەسپێرێن بۆ ئەو بابەتە، بەڵام ئەوەی زەویی وەرگرتووە سوودمەند نابێت، تەنیا ئەو کەسوکاری شەهیدانەی سوودمەند نەبوون، ئەوان سوودمەند دەبن.

ئاماژەی بەوەش دا: "بڕیاری پێدانی یەکەی نیشتەجێبوون بە کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، هەنگاوێکی زۆر گرنگە و لە کابینەی نۆیەمیش لە کارنامەکەیدا چەسپێندراوە، کە خزمەتی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانییانی سیاسی و بەرکەوتوانی چەکی کیمیایی و ڕزگاربوانی شاڵاوی ئەنفال لەپێشینەی کارەکان دەبێت و خزمەتەکان بەردەوام دەبن، یەکێک لەوانە پێدانی یەکەی نیشتەجێبوونە لەبری زەوی بە کەسوکاری شەهیدان.

عادل ساڵح، جەختی كردەوە: گۆڕینی بڕیاری زەوی بۆ یەكەی نیشتەجێبوون بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، پێشووتر زەوییەكی زۆر دابەش كراوە، بەڵام كێشەی نیشتەجێبوونی چارەسەر نەكردووە."

زیاتر لە 100 هەزار كەسوكاری شەهید و ئەنفالكراو و پێنج هەزار زیندانیی سیاسی هەیە و لە لایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە زەوی بە بەشێكیان دراوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا