Kurdistan Press - پەیامێکی گرنگ لە د. شاخەوان عەبدوڵاوە پەیامێکی گرنگ لە د. شاخەوان عەبدوڵاوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پەیامێکی گرنگ لە د. شاخەوان عەبدوڵاوە

بەداخێکی قوڵ و نیگەرانیەکی زۆرەوە، بەدواداچونمان بۆ ئەو گرتە ڤیدیۆییە کرد، کە لە تۆڕە کۆمەڵاتیەکان بڵاوبوەوەو تیایدا دەردەکەوێت، گەنجێکی کورد روبەڕو ی دەستدرێژی و لێدان و سوکایەتیکردن دەبێتەوە، لەلایەن هەندێک گەنجی عەرەبەوە، بەهۆی پۆشینی جل و بەرگی کوردی.

دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوت، شوێنەکە بەردەم بارەگای پارێزگای کەرکوکە، ئێمە بڕوای تەواومان هەیە عەرەبە رەسەنەکانی خەڵکی شارەکە بێبەرین لەو کردەوە قبوڵ نەکراو و  رەتکراوانە، ئەوانەی ئەو دەستدرێژییەیان ئەنجامداوە نامۆن و پەروەردەکراوی بیری بەعس و شۆفنییەکان و لە پاشماوەی رێکخراوی تیرۆرستی داعشن و لەم ساڵانەی دوایدا هاتونەتە ناو شارەکە ، 

لەکاتێکدا ئیدانەی ئەو کردەوانە دەکەین،  لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیونەکانی  کەرکوک لە پەیوەندیدابوین و فەرماندەی ئۆپەراسیونەکان بەڵێنی پێدام پەلە بکات بۆ ئاشکراکردنی ناسنامەی بکەران بۆ ئەوەی سزای خۆیان وەرگرن ، داوا لەلایەنە ئەمنیەکان دەکەین بەزوترین کات دەستگیریان بکەن و راپێچی دادگایان بکەن و یاسا جێبەجێبکرێت،  لەپێناو پاراستنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و سەقامگیری لە کەرکوک ، 

هەر ئەمڕۆش لەگەڵ کاک عبداللە ئەو گەنجە خۆشەویستە پەیوەندیم کرد بە مەبەستی پرسین لەتەندروستی وپشتگیری تەواوی خۆمم بۆ دەربری لە کەیسەکەی .

 

د. شاخەوان عەبدوڵا

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

2023/12/20

 

ڤیدیۆ لەم لینکە دانراوە⬇️

کلیک بکە

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا