Kurdistan Press - پارتى لە تەواوى بنکەکانى شنگال یەکەم بووە پارتى لە تەواوى بنکەکانى شنگال یەکەم بووە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پارتى لە تەواوى بنکەکانى شنگال یەکەم بووە

پەرلەمانتارێكی سنووری شنگالی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئاشكرای دەكات، پارتی لە تەواوی سنووری شنگال بە سەنتەری شارەكەشەوە لە هەموو بنكەكان یەكەم بووە. ئاماژە بەوە دەكات لەو رێژەیەی بەشداریی دەنگدانی كردووە، نزیكەی 70%ی دەنگەكان بۆ بەربژێرەكانی پارتین.

مەحما خەلیل، پەرلەمانتاری سنووری شنگالی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق،  رایگەیاند، لە سنووری شنگال رێژەی بەشداریكردن 50%ی تێپەڕاندووە و لەو رێژەیەش زیاتر لە 70%ی دەنگەكان دراونەتە بەربژێرەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە تەواوی سنووری شنگال و زومار و سنوونێ، كە ئاگاداری داتاكانی دەنگدانن، لە تەواوی وێستگە و بنكەكان پارتی دیموكراتی كوردستان بە رێژەیەكی بەرچاو، كە لەگەڵ هیچ لیستێكی دیكە بەراورد ناكرێ، لە پێشەوەی لایەنەكانی دیكەوەیە، گوتیشی: ”لە ناو سەنتەری شنگال و لەناو ئاوارەكانیشدا هەر پارتی یەكەم بووە.“

ئاماژەی بە دۆخی شنگال دا، كە ئەگەر دۆخەكە بەو شێوەیە نەبووایە، ئەوا رێژەی بەشداریكردن و دەنگی پارتی زیاتر دەبوو.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه