Kurdistan Press - روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانەوە روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانەوە

وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی لەبارەی لێدوانی کەسێک سەبارەت بە ئاماری شەهیدانی لایەنەکان لە جەنگی دژی داعش بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 17/12/2023، وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لە روونکردنەوەیەکدا بڵاوی کردەوە: "لەم ڕۆژانەدا کەسێک وەک ڕاوێژکاری وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان خۆی ناساندوەو لێدوانێکی بۆ پەیجێک بەناوی (ناوەندی هەواڵ) داوە سەبارەت بە ئاماری شەهیدانی لایەنەکان لە جەنگی دژی داعشدا، بۆیە وەک وەزارەت ئەم ڕوونکردنەوەیەمان بە پێویست زانی کە هەر پێشمەرگە و هاووڵاتییەک لە جەنگی دژ بە تیرۆریستانی داعشدا شەهید بووبێت لە پێناوی بەرگری لە خاک و خەڵکی کوردستاندا، ئەوە شەهیدی کوردستانە بەبێ جیاوازی ڕەنگ و ئایدیای سیاسی."

ئەوەش خراوەتە روو: "لە هەمانکاتدا ئێمە لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان هیچ جۆرە ئامارێکی لەو بابەتەمان بڵاونەکردۆتەوە و لێشی بەرپرسیارنین و لەناو وەزارەتیشدا هیچ ڕاوێژکارێکمان بەناوی مەنسوور کەریم نیە."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا