نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ خاتوو جینین پلاسخارت نوێنەری تایبەتیی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق، دۆخی سیاسی و ئەمنی و هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق و پەیوەندییەكانی هەولێر ـ بەغدایان تاوتوێ كرد.
هەردوولا كۆك بوون لەسەر گرنگیی بەڕێوەچوون و سەركەوتنی پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە عێراق، هەروەها جەختیان لە گرنگیی پاراستنی ئاسایشی پرۆسەكە كردەوە بۆ ئەنجامدانی لە كەشێكی ئارام و سەقامگیردا، بەتایبەتیش لە ناوچەكانی مادەی سەد و چل.
دەربارەی پەیوەندییەكانی هەولێر ـ بەغدا، هەردوولا بە ئەرێنی هەوڵەكان و ڕۆڵی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراقیان هەڵسەنگاند و هیوایان خواست لە قۆناغی داهاتوودا برەوی زیاتر بە پەیوەندییەكانی حكوومەتی فیدراڵ و حكوومەتی هەرێمی كوردستان بدرێت و بە لێكگەیشتن و لەسەر بنەمای دەستوور، كێشەكانی نێوانیان چارەسەر بكرێن.
دوایین پێشهاتەكانی دۆخی ئاڵۆزی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لێكەوتەكانی، تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە بوو
کوردستان پڕێس
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
ئەوانەش ببینە
NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان
هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە
دۆخی تاریک
ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا

وەڵام بدەوه