ئەمڕۆ چوارشەممە 13ی دیسێمبەری 2023، كۆڕبەندی جیهانیی تایبەت بە پەنابەران لە شاری ژنێڤ لە سویسڕا دەستی پێكرد كە تێیدا ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتیی شاندی عێراقی بەشدارە و ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەش یاوەریی دەكات.
لەمبارەیەوە ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ و سەرۆكی شاندی عێراقی لە كۆڕبەندەكە، لە پێگەی خۆی لە تۆڕی (X) بڵاوی كردەوە: ”خۆشحاڵم سەرۆکایەتیی شاندی عێراقی دەکەم لە کۆڕبەندی جیهانیی پەنابەران لە ژنێڤ.“
جەختیشی كردەوە: ”پابەندین بە بەرەوپێشبردنی هاوکاری لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، بە هاوبەشکردنی تێڕوانینەکان و پێشخستنی چارەسەرەکان بۆ قەیرانی پەنابەرانی لە جیهان، بەتایبەت ئەوانەی لە عێراق و هەرێمی کوردستانن.“
ئەو كۆڕبەندە ئەمڕۆ دەستی پێكردووە و تا ڕۆژی 15ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت، هاوكات زنجیرەیەك چالاكیی جۆراوجۆریش لە پەراوێزی كۆڕبەندەكەدا بەڕێوە دەچن.
كۆڕبەندی جیهانیی تایبەت بە پەنابەران، هەر چوار ساڵ جارێك بەڕێوە دەچێت بە ئامانجی پێشكەشكردنی پاڵپشتی بۆ جێبەجێكردنێكی كرداریی ئامانجەكانی پەیماننامەی نێودەوڵەتیی تایبەت بە پەنابەران كە ئەو ئامانجانەش خۆیان لەم خاڵانەدا دەبیننەوە:
1- سووككردنی فشار لەسەر ئەو وڵاتانەی كە خەڵك پەنایان بۆ دەبەن.
2- كارێك بكرێت پەنابەرام پشت بە خۆیان ببەستن.
3- فراوانكردنی چوارچێوەی گەیشتنی پەنابەران بە وڵاتی سێیەم.
4- پاڵپشتیكردنی بارودۆخی ئەو وڵاتانەی كە پەنابەرەكان لێیەوە كۆچیان كردووە تاوەكوو بتوانن بگەڕێنەوە وڵاتەكانیان و لە ئاسایشدا بن.
لەمبارەیەوە كۆمسیۆنی كاروباری پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆیدا رای گەیاندووە كە ئەو كۆڕبەندە دەرفەت بە وڵاتان و خاوەن بەرژەوەندییەكان دەدات، پەیماننامە رابگەیەنن و بەشداری بكەن لە باشكردنی بارودۆخی پەنابەران و كەمكردنەوەی كاریگەرییەكانی
وەڵام بدەوه