Kurdistan Press - عەره‌به‌ هاورده‌كان له‌ كه‌ركووك هه‌ڵده‌كوتنه‌ سه‌ر جوتیارانى کورد عەره‌به‌ هاورده‌كان له‌ كه‌ركووك هه‌ڵده‌كوتنه‌ سه‌ر جوتیارانى کورد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

عەره‌به‌ هاورده‌كان له‌ كه‌ركووك هه‌ڵده‌كوتنه‌ سه‌ر جوتیارانى کورد

ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 7ی 12ی 2023، ژمارەیەک عه‌ره‌بی هاورده‌ و چه‌كدارانی میلیشیاكانی حەشدی شەعبی به‌ چه‌كه‌وه‌ هه‌ڵیانكوتایه‌ سەر زەوییە کشتوکاڵیەکانی گوندی (سنگوری)ی كوردانی سه‌ر به‌ قه‌زای خورماتوو.
به‌پێی زانیارییه‌كان، جوتیاران و دانشتوانی گونده‌كه‌ رووبەڕووی عه‌ره‌به‌ هاورده‌كان و چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی بوونه‌وه‌ بۆ رێگەگرتن لە زەوتکردن و کێڵانی زەویەکانیان، دواتر له‌لایه‌ن میلیشیاكانه‌وه‌ ده‌ستڕێژی گولـله‌ كرایه‌ سه‌ر جوتیارانی گونده‌كه‌.
له‌ دوای خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017ه‌وه‌ كاتێك میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی كه‌ركووك و ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی تری ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستانیان داگیر كرد له‌و كاته‌وه‌ تا ئێستا پرۆسه‌یه‌كی چڕی ته‌عریب ده‌ستی پێكردووه‌ته‌وه‌ و ناوه‌ ناوه‌ عه‌ره‌به‌ هاورده‌كان به‌ پاڵپشتی هێزه‌ سه‌پێندراوه‌كان له‌ كه‌ركووك و خورماتوو و ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی تر هه‌ڵده‌كوتنه‌ سه‌ر گونده‌كانی كوردان به‌ مه‌به‌ستی داگیركردنی زه‌ویوزاری جوتیارانی كورد.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا